پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو لایەک

11:23 - 2023-02-13
کوردستان
321 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناوی سەرخستنی بەرنامەی حکومەت و جێبەجێکردنی رێکەوتننامەی لایەنەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامانجی تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ درێژەدان بە دیالۆگی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە بەتایبەت کێشەکانی پەیوەست بە هەرێم و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموولایەک.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان