هه‌رێز جه‌مال
تیپه‌كانی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر گه‌یشتنیان به قۆناغى چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كوڕانى عیراق مسۆگه‌ر كرد پاش ئه‌وه‌ی له قۆناغی هه‌شت تیپدا ئاستێكی باشيان پێشكه‌ش كرد .
رۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردوو كۆتا جه‌وله‌ى یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیپی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هه‌ردوو تیپه كوردیيه‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان یارییه‌كه 3-1 له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن .
ئه‌و ئه‌نجامه كاریگه‌ری نه‌بوو له‌سه‌ر ریزبه‌ندی تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین و سه‌ره‌نجام هه‌ریه‌كه له تیپه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر، شورته، گازی جنوب) گه‌یشتنه ئه‌و قۆناغه كه بڕیاره یارییه‌كانی له داهاتوو پاش كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی باله‌ی عیراق و بریاردان له سیستمی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌كه یارییه‌كان به‌رێوه‌بچن .
له قۆناغی هه‌شت تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه له رابردوودا چه‌ندین جار نازناوی پاڵه‌وانی عیراقی به‌رزكردۆته‌وه، توانی له یانه‌ی شورته بباته‌وه ، به‌ڵام عه‌لی ته‌های یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه تووشی پێكان هات و پێكانه‌كه‌ش له ماسولكه‌ی قاچی بوو بۆیه رێنمایی ئه‌و یاریزانه ئه‌زموونداره كراوه كه ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت پشوو بدات و دواتر بگه‌ڕێته‌وه مه‌شق و یاریكردن له‌گه‌ڵ درێس سه‌وزه‌كانی تیپه‌كه‌ی.