بەڕێز کاک دیار عومەر، جێگری فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان.
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (عەلی وەلی محەمەد) مامی بەڕێزتانم پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان