لە 2022 دا نزیكەی یەك ملیۆن كەس داوای پەنابەرییان لە ئەوروپا كردووە

03:46 - 2023-02-22
جیهان
171 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی پەنابەرانی یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای دەكات ژمارەی ئەو كەسانەی لە ساڵی 2022 دا داوای پەنابەریان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە بۆتە دوو هێندەی ساڵی 2021 و بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2016ەوە.

بەپێی هەواڵی سكای نیوز، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بەیەكێتی ئەوروپا ئاماری ساڵی 2022ی داخوازیكارانی مافی پەنابەریی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و سویسرا و نەرویجی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە لە ساڵی 2022 دا ژمارەی پەنابەران یان راستتر ئەوانەی داوای مافی پەنابەرییان كردووە بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە و زیادبوون كردووە.

بەپێی ئامارەكە، لە ساڵی 2022 دا 966 هەزار كەس لە رەچەڵەك و رەگەزنامەی وڵاتانی جیاجیا داوای مافی پەنابەریان كردووە، ئەو ژمارەیەك نزیكەی دوو هێندەی هەمان ئەو كەسانەیە لە ساڵی 2021 دا، هەروەك بەرزترین رێژەی داخوازیكارانی مافی پەنابەرییە لە ساڵی 2016 ەوە كە بەساڵی كۆچڕەوی بەكۆمەڵ پەنابەران دادەنرێت بۆ ئەوروپا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان