ته‌یب جه‌بار
2-2 کۆتایی
بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زی زمان، ئێمه به ره‌گه‌زی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیی بونیادی شیعر و ئه‌ده‌بی داده‌نێین، چونكه هیچ نووسینێكی ئه‌ده‌بی و نائه‌ده‌بی به‌بێ زمان نابێ و نانووسرێ، له‌به‌رئه‌وه لای ئێمه، زۆرجێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، سیان له‌و نووسه‌رانه، نووسه‌ری ناودار و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رزن، چه‌ندین كتێبیان له بواره جۆراوجۆره‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه، زمان به ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی شیعر و ئه‌ده‌ب نازانن. شیعر و ئه‌ده‌ب به‌بێ به‌كارهێنانی زمان نایه‌ته‌دی، بۆیه ئێمه قه‌ناعه‌تی ته‌واومان هه‌یه كه زمان بۆ هونه‌ری شیعر هه‌م ئامرازه و هه‌م ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی، وه‌ك چۆن ره‌نگ له هونه‌ری ره‌سمدا هه‌م ئامرازه وهه‌م ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زی واتا، ئێمه ئه‌م ره‌گه‌زه‌یش به ره‌گه‌زێكی گرنگی بونیادی شیعر و ئه‌ده‌ب داده‌نێین، چونكه شیعر و ئه‌ده‌ب به‌بێ واتا نابن. شاعیر و ئه‌دیب، وشه و رسته به‌كاردێنن بۆ گه‌یاندنی واتا، وشه و رسته‌ی بێ واتا نییه، ئه‌گه‌ر وشه و رسته بێ واتا بوو، مانای وایه نه‌شیعر و نه‌ئه‌ده‌ب نایه‌نه‌كایه‌وه و مه‌به‌ست ناگات. واته(واتا) وێنه‌ی شیعری له زیهنی وه‌رگردا به‌رجه‌سته ده‌كات. ئێمه باوه‌ڕمان وایه شیعری روته‌ڵ (مجرد-بێ واتا) یاخود ئه‌ده‌بی روته‌ڵ نابێت و نییه.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زی خه‌یاڵ، خه‌یاڵ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێ بۆ دروستكردنی بونیادی شیعر و هونه‌ره‌كانی تری ئه‌ده‌ب، به‌بێ به‌كارهێنانی خه‌یاڵ، هه‌ندێك جار شیعر و ئه‌ده‌بی كرچوكاڵ دێته ئاراوه، له‌و جۆره شیعر و ئه‌ده‌به‌مان زۆره، به‌تایبه‌تی له شیعردا پێی ده‌ڵێن هۆنینه‌وه (نظم)، شیعر له‌شێوه‌ی هۆنین بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندن و تێگه‌یشتن و ئامۆژگاری...هتد به‌كار دێت، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سه‌رسامبوون و چێژبه‌خشین، كه به‌لای ئێمه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هونه‌ری شیعره. شاعیرانێكیش هه‌ن زۆر كه‌م خه‌یاڵ و ره‌وانبێژی به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام شاعیرانه ئامرازی زمان و واتا به‌كارده‌هێنن و وێنه‌ی شیعری به‌هێزمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، كه له‌وپه‌ڕی داهێناندایه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌لیقه و شاره‌زایی شاعیر. خه‌یاڵ به‌شێكه له‌عه‌قڵ، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو داهێنان و دۆزینه‌وه و پێشكه‌وتنێكه. باسكردنی ئه‌م سێ ره‌گه‌زه به‌دوورودرێژی له وتاره‌كانی ئاینده‌ماندا روون و شیده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ مه‌سه‌له‌ی عه‌قڵ، عه‌قڵ شتێكی گشتییه لای مرۆڤ، مرۆڤی بێ عه‌قڵ وجودی نییه. عه‌قڵ درككردنی مه‌عریفه و زانینه، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤه به‌گشتی، نه‌ك عه‌قڵ تایبه‌ت بێت به شاعیر و ئه‌دیب، وه‌ك ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی شیعر و ئه‌ده‌ب حسابی بۆ بكرێت، مرۆڤی بێ عه‌قڵ واتا مرۆڤی شێت، كه خۆشی نازانێت چی كرده‌یه‌ك ده‌كات، راسته عه‌قڵ به‌شداره له به‌رهه‌مهێنانی شیعر و ئه‌ده‌بدا، عه‌قڵ له شیعردا شته‌كان رێكده‌خات. به‌ڵام راوبۆچوونی ئێمه وایه، بۆ شیعر نووسین، حسابی ره‌گه‌زی بۆ ناكرێت.
بۆ مه‌سه‌له‌ی سۆز، سۆز شتێكی گشتییه لای مرۆڤ، مرۆڤی بێ سۆز نییه، سۆز شعوری مرۆڤه به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ و ژیان. مرۆڤ به‌گشتی سۆزی هه‌یه، وه‌ك سۆزی خۆشه‌ویستی، سۆزی هاوڕێیه‌تی...هتد. سۆز تایبه‌ت نییه به ئه‌دیب و شاعیر، هه‌موو مرۆڤێك له‌ژیاندا سۆزی هه‌یه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام لای ئه‌دیب و شاعیر رێژه‌كه‌ی زیاتره. سۆز به‌شداره له به‌رهه‌م هێنانی شیعر و ئه‌ده‌بدا، به‌ڵام راوبۆچوونی ئێمه وایه، بۆ شیعر نووسین، به ره‌گه‌ز حساب ناكرێت.
بۆمه‌سه‌له‌ی بیر(الفكرة)، راسته هه‌موو شیعرێكی باش هه‌ڵگری بیره، به‌ڵام مه‌رج نییه بیر سه‌رچاوه‌ی راسته‌وخۆ بێت بۆ شیعر. ئێمه باوه‌ڕمان به تیۆری ئیلهامه له شیعرنووسیندا، ئیلهامیش به‌شێوه‌ی نوێ وه‌ك خۆئاماده‌كردن و ده‌رپه‌ڕینی وزه‌ی ناوه‌كی پاڵپێوه‌نه‌ره بۆ شاعیر، نه‌ك حازركردنی بیر و بابه‌ت، ئینجا له شێوه‌ی شیعردا دایبڕێژیت، كه به‌م جۆره شیعر نووسینه ده‌وترێت سه‌نعات. له ئیلهامدا كۆمه‌ڵێك ئیشراق و وێنه‌ی پچڕ پچڕ بۆ شاعیر دێت، دوایی وه‌ك په‌یكه‌رێك رێكی ده‌خات و ده‌یكاته به‌رگ بۆ بیرێك یاخود بابه‌تێك و شیعر له‌دایك ده‌بێت. كه‌واته بیر سه‌رچاوه و ره‌گه‌زی شیعری ره‌سه‌ن نییه. شیعری ئیلهام و شیعری سه‌نعات جیاوازییان زۆره.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌زموونی زیندوو، ژیانی مرۆڤ هه‌مووی ئه‌زموونه، چی ئه‌زموونی زیندوو بێت یان ئه‌زموونی مردوو، چی ئه‌زموونی تازه بێت یاخود ئه‌زموونی دووباره
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌زموونی زیندوو، ژیانی مرۆڤ هه‌مووی ئه‌زموونه، چی ئه‌زموونی زیندوو بێت یان ئه‌زموونی مردوو، چی ئه‌زموونی تازه بێت یاخود ئه‌زموونی دووباره. واتا ژیانی مرۆڤ ئه‌زموونی جۆراوجۆری به‌رده‌وامه. مرۆڤ، شاعیر بێت یاخود ئه‌دیب یاخود هیچیان، ئه‌زموونی هه‌یه. راسته شاعیر سوود له ئه‌زموونی ژیانی خۆی و كۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو وێنه‌یه‌كی شیعری كرده‌ی ئه‌زموون بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه حسابی ره‌گه‌زی شیعری بۆ ناكه‌ین.
ئێمه راوبۆچوونمان وایه عه‌قڵ و سۆز و بیر و ئه‌زمونی زیندوو، هه‌موویان كه‌م و زۆر ده‌چنه ناو (ره‌گه‌زی واتا)وه و ده‌وری خۆیان ده‌بینن له‌بونیاد و پێكهاته‌ی وێنه‌ی شیعریدا كه ئامانجی سه‌ره‌كی شیعر و شاعیره. عه‌قڵ و سۆز و بیر و ئه‌زموونی زیندوو له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕێن و جیاوازن. بۆیه ده‌بینین ئاستی داهێنانی شیعریش له‌شاعیرێكه‌وه بۆ شاعیرێكی تر جیاوازه، ئه‌و جیاوازییه‌ش ده‌بێته جیاوازیی شێوازی نووسین.
بۆ مه‌سه‌له‌ی شێواز، كه سیان له‌و نووسه‌رانه به ره‌گه‌زی ئه‌ده‌ب و شیعریان داناوه(ئێمه له‌گه‌ڵیاندانین). نوسه‌ری فه‌ره‌نسی (جۆرج بۆفۆن/ 1707-1788) ده‌ڵێت (شێواز واته مرۆڤ خۆی)(1). وه‌ك وتمان شێوازی نووسین له شاعیرێكه‌وه بۆ شاعیرێكی تر جیاوازه، ته‌نانه‌ت شێوازی كاركردنی پیشه‌گه‌رانی یه‌ك پیشه‌ش له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر جیاوازه. هه‌ر شاعیره‌و خاوه‌نی شێوازی تایبه‌تی خۆیه‌تی. بۆیه به‌ڕای ئێمه شێواز وه‌ك خاسییه‌تی تایبه‌تی حسابی بۆ ده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ره‌گه‌زی ئه‌ده‌ب و شیعر.
زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب و بیانی، ئیقاع و وێنه‌ی شیعری به ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی شیعر داده‌نێن. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دا نین و ئیقاع و وێنه‌ی شیعری ره‌گه‌زی شیعر نین، به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامن. واتا ئامانج و مه‌به‌ستن، شاعیر به به‌كارهێنانی شاره‌زایانه‌ی ئه‌و سێ ره‌گه‌زه (زمان، واتا، خه‌یاڵ) ده‌بێ وێنه‌یه‌كی ئیقاعدار دروست بكات كه پێی ده‌وترێ شیعر.
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیقاع(جوانی زه‌نگ)، كه‌مه‌به‌ست لێی ئیقاعی شیعره. راسته ده‌بێ شیعر ئیقاعی هه‌بێ، ئیقاعی ده‌ره‌كی و ئیقاعی ناوه‌كی. به‌ڵام ئیقاعی حازر به‌ده‌ست هه‌میشه به‌رده‌ست نییه، تاكو بیئاخنینه ناو شیعره‌وه. له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن ئه‌ی چۆن كێش هه‌میشه به‌رده‌سته، به‌ڵام ئێمه ده‌ڵێین وا نییه، ئه‌گه‌ر بۆ كێشی (عه‌روز)ی عه‌ره‌بی بڵێی، ئه‌وه تاكو (خلیل بن احمد الفراهیدی /718-786ز) كێشی عه‌روزی ساغ نه‌كردبووه‌وه، شاعیرانی عه‌ره‌ب شیعریان ده‌نووسی و شیعره‌كانیان كێشداربوون و هیچیان له‌سه‌ر كێش نه‌ده‌زانی و جوانترین شیعری كێشداریان نووسی. بۆ كێشی (په‌نجه)ی خۆشمان تاكو شاعیر (عه‌بدوڵڵا گۆران/ 1904-1962) كێشی په‌نجه‌ی زیندوو نه‌كرده‌وه، هه‌موو شیعری فۆلكلۆری و زۆرێك له شیعری شاعیرانی میللی كورد به كێشی په‌نجه نووسراون و هیچیشیان لێی نه‌زانیوه. كه‌واته ئیقاعی شیعری له ئه‌نجامی مامه‌ڵه‌ی شاره‌زایانه‌ی شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ره‌گه‌زه‌دا دێته كایه‌وه، كه‌واته ئیقاع ده‌رئه‌نجامه نه‌ك ره‌گه‌ز. بۆ (سه‌روا)ش هه‌مان شت. له‌وانه‌یه هه‌ندێ كۆلكه شاعیر پێشتر (سه‌روا) حازر بكه‌ن. شاعیری ره‌سه‌ن كه ئیلهامی بۆ دێت و تووشی هه‌ڵچوونێكی تایبه‌ت ده‌بێت و ده‌چێته خه‌ڵوه‌ته‌وه، له ناخی خۆیدا ده‌ست به ورته ورت ده‌كات، ئه‌وسا له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونه‌كه‌یدا له به‌كارهێنانی زمان و خه‌یاڵ و واتا و دروستكردنی وێنه‌ی شیعریدا كێش و سه‌روا به پێی هه‌ڵچوونه‌كه له‌نگه‌ر ده‌گرێ.
بۆ مه‌سه‌له‌ی وێنه‌ی شیعریش له ئه‌نجامی تێكه‌ڵكردن و لێكدان و ئیشكردنی هه‌ر سێ ره‌گه‌زه‌كه دێته كایه‌وه. وێنه‌ی شیعری حازر به‌ده‌ست نییه، تاكو حیسابی ره‌گه‌ز یاخود ئامرازی بۆ بكرێت. به‌ڵكو شاعیر ده‌بێ دروستی بكات و وێنه‌كه‌ش داهێنراوبێ كه‌سه‌رسورمان دروست بكات و چێژ ببه‌خشێ. ئێمه ئه‌م راوبۆچوونه‌ی خۆمان پێش سیانزه ساڵ له گفتوگۆیه‌كی گۆڤاری (هه‌نار)(2)دا ده‌ربڕیوه، كه له‌لایه‌ن (محه‌مه‌د كوردۆ)ی شاعیره‌وه له‌گه‌ڵماندا كرا، ته‌نانه‌ت هێڵكارییه‌كی روونكردنه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه. هه‌روه‌ها گقتوگۆكه‌مان له كتێبی (گه‌ڕان به‌دوای ئیقاعی وشه‌دا) (3)دا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شاعیری ره‌سه‌ن و شاره‌زا، ده‌زانێ چۆن هه‌ویری (زمان، واتا ، خه‌یاڵ) به جیاجیا یاخود به‌یه‌كه‌وه بشێلێ و وێنه‌یه‌كی تازه‌ی ئیقاعداری لێ دروست بكات، كه پێی ده‌وترێ شیعر.
له كۆتاییدا ئێمه راوبۆچوونی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ره‌گه‌زه‌كانی شیعر سیانن (زمان، واتا، خه‌یاڵ). شیعر به بێ زمان له‌دایك نابێت، هه‌روه‌ها واتا و وێنه‌ی شیعریش به بێ زمان نابێت. به ره‌گه‌زی زمان و ره‌گه‌زی واتا به‌بێ ره‌گه‌زی خه‌یاڵ ده‌توانرێت شیعری واقیعی و فۆتۆگرافی جوان بنووسرێت، به‌ڵام به به‌كارهێنانی هه‌ر سێ ره‌گه‌زه‌كه ده‌توانرێت شیعری خه‌یاڵیی جوان و پڕ واتا و وێنه‌ی داهێنه‌رانه دروست بكرێت.
پەراوێزەکان:
(1)د.عزالدین اسماعیل/ الادب و فنونة/ دار الفكر العربی-القاهرة/الطبعة التاسعة-2013/ ص 21.
(2)گۆڤاری هەنار/ژمارە ٢٨ ساڵی 2008/بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی.
(3)تەیب جەبار/گەڕان بەدوای ئیقاعی وشەدا/چاپی تایبەت-سلێمانی/چاپی سێیەم-2019/ ل 153.