سایتی شەفافیەت داهاتی
یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 26 ملیار دینار بووە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی
لە رۆژی 18-2- 2023 تا 24-2-2023، بڕی 26 ملیار و 290 ملیۆن و 201 هەزار و 405 دینار
بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 24 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاد لە 1 ملیار دینار
بەشێوەی چەكە.
سایتی شەفافیەت، بۆ
چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین
و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 26 ملیار و 290 ملیۆن
و 201 هەزار و 405 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاد لە 24 ملیار و 951 ملیۆن و 196 هەزار
و 96 دیناری واتە %95 نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 338 ملیۆن و 285 هەزار و 309
دینار واتە %5 بەشێوەی چەكە و مقاصەش سفرە.
رۆژی 15-12-2022 دوای
30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی
شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت
سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی
گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
PUKMEDIA