پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25/2/2023 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی هەولێری کردو لەلایەن دکتۆر مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی مەڵبەند کە هەریەک لە هەڤاڵان دکتۆر مەجید حەمەدەمین و فەهیمە سابیر ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عیراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆی هەڤاڵانە لەبارەی کاروباری حزبی و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو کراو ئامادەبوان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو.