چامپیۆنس لیگەكانی ئەوروپا

11:25 - 2023-02-27
وەرزش
171 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مانگی ئازارە مانگی خولەكانی تۆپی پێی یانەكانی ئەوروپا دەبێت و سەرجەم خولەكان هەنگاوێكی گرنگ و نوێی خۆیان دەنێن.
چامپیۆنس لیگی لاوان
ئەم خولە پێی ناوەتە قۆناغی 16 یانەوە، سبەی سێشەممە 28/2 سێ یاریی ئەم قۆناغەو رۆژی چوارشەممەش یارییەكانی تری ئەم قۆناغە بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن:
سێشەممە 28/2
*میلان                  × رۆخ لفیف-ئۆكرانیا.
*هایدۆ سپلیت-كرواتیا × مان سیتی.
*بروسیا دۆرتمۆند       × پی ئێس جی.
چوار شەممە 1/3
*بارسیلۆنا      × ئەلكمار.
*لیڤەرپوڵ      × پۆرتۆ.
*ئە.مەدرید    × گینك-بەلجیكا.
*س.لشبۆنە    × ئەیاكس.
*ریاڵ مەدرید  × ریدبۆڵ سالزبۆرگ.
سەرجەم براوەكانی ئەم یارییانە راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 8 یانە، چونكە سیستمی یارییەكان چوون و گەڕانەوە نییە.
چامپیۆنس لیگ
سەبارەت بەچامپیۆنس لیگیش، یارییەكانی ئەم خولە پێیان ناوەتە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 یانە، سەرجەم یارییەكانی چوون كراون، یارییەكانی گەڕانەوەش رۆژانی 7 و 8 و 14 و 15/3 بەمشێوەیە دەكرێن كە بەرامبەر هەر یارییەك ئەنجامی یارییەكانی چوونی نێوانیان نووسراوە:
سێشەممە 7/3
*چێڵسی         ×  ب.دۆرتمۆند (0-1).
*بەنفیكا        ×  كلوپ بروج   (2-0).
چوار شەممە 8/3
*تۆتنهام       ×  میلان         (0-1).
*بایرن منشن ×  پی ئێس جی (1-0).
سێشەممە 14/3 
*مان سیتی    × لایبزیگ     (1-1).
*پۆرتۆ        × ئینتەر میلان( 0-1).
چوار شەممە 15/3
*ریاڵ مەدرید× لیڤەرپوڵ      (5-2).
*ناپۆلی      × فرانكفۆرت    (2-0).
یۆرۆپا لیگ
سەبارەت بە یۆرۆپالیگیش پاش كۆتاییهاتنی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆف، قورعە بۆ یارییەكانی قۆناغی 16 یانە كراو یارییەكانی چوون رۆژی پێنجشەممە 9/3 بەمشێوەیە دەكرێن:
*یۆنیۆن بەرلین   ×  سان جی لویس.
*با.لیڤەركوزن    ×  فرینكفاروزی.
*سپۆرتینگ       ×  ئەرسناڵ.
*رۆما             ×  ریاڵ سۆسیداد.
*سیڤییا          ×   فەنار باخچە.
*یۆڤانتۆس       ×  فرایبۆرگ.
*مان یونایتد     × ریاڵ بیتیس.
*شاختار         ×  فاینۆرد.
هەفتەی دواتر و رۆژی پێنجشەممە 16/3 یارییەكانی گەڕانەوەش دەكرێن.
چامپیۆنس لیگی كچان
ئەم خولەش پێی ناوەتە قۆناغی 8 یانەوە، رۆژانی 21 و 22/3 یارییەكانی چوون بەمشێوەیە دەكرێن:
سێشەممە 21/3
1- بایرن مونشن    × ئەرسناڵ.
2- رۆما             × بارسیلۆنا.
چوار شەممە 22/3
3- لیۆن            × چێڵسی.
4-پی ئێس جی  × ڤۆڵڤسبۆرگ.
ئەمانە یارییەكانی چوونن، رۆژانی 29 و 30/3 یارییەكانی گەڕانەوەش دەكرێن، لە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینیشدا، براوەی یاریی یەكەم بەرامبەر براوەی یاریی چوارەم و براوەی یاریی دووەم بەرامبەر براوەی یاریی سێیەم یاریی دەكەن و براوەكان دەگەنە یاریی كۆتایی. 

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان