ئه‌ژین فه‌همی
زۆرجار بیستوومانه نووسه‌ر ده‌توانێت له یه‌ك ژانردا قووڵ ببێته‌وه و تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌و ژانره‌یش چیرۆك، رۆمان، یانژی شانۆنامه‌نووسین بێت. هه‌ر ته‌نیا فریای یه‌كێكیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر ته‌نیا باسه‌كه‌م باسی نووسینه‌وه‌ی ژانره‌كان نییه، به‌ڵكو باسی نووسه‌ری سویدی (ئاگۆست ستریندبێرگ) 1849-1912، كه زۆر بوێرانه له هه‌موو ژانره‌كاندا، به به‌رده‌وامی كاری كردووه.
ستریندبێرگی فره‌به‌رهه‌م، جگه له شانۆنامه‌كانی، رۆمان، چیرۆك، شیعر، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ره‌خنه‌یشی نووسیوه، به‌ڵام زیاتر به شانۆنامه‌كانی له جیهاندا ناسراوه. وه‌ك دانا ره‌ئووف له كتێبی (ستریندبێرگ: بایۆگرافیا و راڤه‌كردن) ئاماژه‌ی بۆ كردووه: (ستریندبێرگ یه‌كجار فره‌به‌رهه‌م بووه و هه‌موو فۆرم و شێوازه‌كانی نووسین: رۆمان، شیعر، كورته‌چیرۆك، نۆڤڵێت، شانۆنامه، په‌خشان، ریپۆرتاژ، سه‌فه‌رنامه، گوتار، ره‌خنه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی تاقیكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌فسووناویی به‌سه‌ر زماندا هه‌بووه، وا له زمان و وشه و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌كات و به شێوه‌یه‌ك به‌كاریان ده‌هێنێت، وه‌ك تازه بن و هه‌رگیز له‌وه‌وبه‌ر، نه له ئێستا و نه له رابردوودا به‌و شێوه‌یه به‌كارنه‌هێنرابن. به نووسین و داهێنانه‌كانی توانیویه‌تی زمانی سویدی و دراما و شانۆی جیهانی نوێ بكاته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چه‌ندان ده‌رگا و هه‌لومه‌رجی تر و جودا به رووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا بكاته‌وه. تا ئێستایش كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له72 به‌رگدا و نامه‌كانیشی له22 به‌رگدا چاپكراون.) بێگومان سه‌رقاڵ بوون به‌و هه‌موو ژانره جوداوازانه‌وه سه‌لیقه‌ی گه‌وره و قووڵبوونه‌وه‌ی گه‌ره‌كه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له هه‌موویشی گرنگتر، ده‌ستبردن بۆ نووسینی چیرۆك، یان نووسینی رۆمان، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری هه‌بووه، هه‌ر بۆ نموونه رۆمانی (ژووره سووره‌كه) ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری ده‌بێت، هه‌روه‌ها گاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی سویدییه‌وه دیاره. هه‌ر له‌م رووه‌وه ده‌توانین بڵێن: تا هه‌نووكه‌یش كاره‌كانی به زۆربه‌مان ئاشنابوون و وه‌ریشگێڕدراون بۆ سه‌ر زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیا.
جێگه‌ی باس و بیر لێكردنه‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند ته‌مه‌ن چه‌نده‌یش درێژ بێت، به‌ڵام بۆ نووسه‌ربوون كه‌مه، بۆیه ناكرێت نووسه‌ر و هونه‌ر دۆست بیت، به‌ڵام به‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌ره نه‌كه‌وتبیت. هه‌رچه‌نده ستریندبێرگ، دوور له دنیای نووسین پیاوێكی شه‌رمن بوو، به‌ڵام هه‌گیز ئه‌و شه‌رمنییه له ده‌قه‌كانیدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌میشه قه‌ڵه‌مێكی ئازا و بوێر بووه و بێ سڵه‌مینه‌وه، چی ویستووه نووسیویه‌تی.
ستریندبێرگ به‌وه ناسراوه، كه رقی له ژن ده‌بووه‌وه و هه‌رگیز بێ ژنانیش هه‌ڵینه‌ده‌كرد، ده‌شێ بڵێم: یه‌كه‌م پیاوی ئه‌وروپی بووه، كه سێ جار ژنی هێناوه و هه‌ر سێ جاره‌كه‌یش جیابۆته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌باره‌ی ئه‌م نووسه‌ره‌وه بیڵێم، ئه‌وه‌یه: باسكردنی ژیاننامه‌ی وی و هه‌ڵڕشتنی ژیانی ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌ره نییه، به‌ڵكو نووسینه جوان و پڕ بایه‌خه‌كانییه‌تی، كه كه‌م و زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی جیهانییه‌وه هه‌بووه و هه‌یه. لێره‌دا نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌م و پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م و بڵێم، ناسینی سترینبێرگ و په‌ی پێ بردن به‌ژیان و كاره‌كانی له كتێبی (بایۆگرافیا و راڤه‌كردن)ی، دانا ره‌ئووف؛ كه من هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی (دانا)ی شانۆنامه‌نووسه‌وه، به ستریندبێرگێكی رچه‌شكێن، سه‌ركێش و ژیانه له كه‌س نه‌چووه‌كه‌ی ئاشنا بووم. ئه‌م كتێبه به چه‌شنی رۆمان ژیانی ستریندبێرگمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ژیان و نووسینه‌كانی تێكه‌ڵاو ده‌كات، چونكه سیتریندبێرگ خۆی له به‌رهه‌مه‌كانیدا ژیاوه، ژیان و نووسین لای ئه‌و هه‌ر یه‌كێك بووه. وه‌ك (دانا) له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (هیچ نووسه‌رێكی سویدی هێنده‌ی ستریندبێرگ له نووسینه‌كانیدا نه‌ژیاوه، هیچ كه‌سێكیش هێنده‌ی ئه‌و بۆ نووسینه‌كانی نه‌ژیاوه و هه‌رگیزیش حه‌زی به دنیای نهێنیئامێز و شاردنه‌وه‌ی شت نه‌كردووه و وه‌ك نووسه‌ریش كاری ئه‌وه بووه په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی خۆی و كه‌سانی تر و كۆمه‌ڵگه هه‌ڵبماڵێت.)
لام وایه، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی وه‌ها تۆكمه و پڕ چێژدا و ناسینی كه‌ڵه نووسه‌رێكی سویدی، وه‌ك ستریندبێرگ، له رێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه، تۆ نا‌توانیت، چیتر (ستریندبێرگ)ت، خۆشنه‌وێت و به‌دوای كاره‌كانی تری‌دا نه‌گه‌ڕێی. به‌داخه‌وه ناوی زۆرینه‌ی چیرۆك و رۆمانه‌كانی، ته‌نێ له‌م كتێبه‌دا به‌ر دیده‌م كه‌وت و نه‌متوانی ده‌ستی بخه‌م، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌كراونه‌ته كوردی، به‌ڵام به‌شێك له شانۆنامه‌كانی كراونه‌ته كوردی.
ئه‌وه‌ی له شانۆنامه‌كانیدا ده‌ركی پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێنده بوێرانه ده‌قه‌كانی خۆی نووسیوه، ره‌چه‌شكێن بووه و شتێكی نوێی بۆ شانۆ داهێناوه، هاوكات گوێیشی به‌وه نه‌داوه نووسه‌ربوون چه‌نده قورسه. ئه‌و هه‌موو ژیانی خۆی بۆ دنیای نووسین و هونه‌ر ته‌رخان كردبوو؛ له‌وه‌یش قورس‌تر نووسه‌ر بیت و له لێژاییه‌كانی ته‌مه‌نی (شه‌ست و سێ) ساڵیدا توخنی سیاسه‌ت بكه‌ویت و وه‌ك كه‌سێكی سیاسی مامه‌ڵه بكه‌یت. بۆیه نه‌ك هه‌ر پێویسته ستریندبێرگ بناسین و به‌ر كاره‌كانی بكه‌وین، به‌ڵكو ده‌شبێت ئاوڕێك هه‌م له سترینبێرگ، هه‌میش له كتێبی (ئاوگوست ستریندبێرگ: بایۆگرافیا و راڤه‌كردن)ی دانا ره‌ئووف بده‌ینه‌وه، كه له‌وێوه زێده‌تر ستریندبێرگ ده‌ناسین.
سه‌رچاوه:ئاوگوست ستریندبێرگ: بایۆگرافیا و راڤه‌كردن، دانا ره‌ئووف، ناوه‌ندی ره‌هه‌ند، 2019