كۆبوونەوەی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دواخرا

11:02 - 2023-03-04
کوردستان
685 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دوادەخرێت و پێدەچێت رۆژی دووشەممەی داھاتوو کۆببنەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی کۆببنەوە، بەڵام بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی یەکێک لە ئەندامانی وەفدەکەوە، کۆبوونەوەکە دواخرا، بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بڕیارە ڕۆژی دووشەمە کۆبوونەوەکە بکرێت.
رۆژی 28ی مانگی رابردوو دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر کۆبوونەوە، رێکەوتن ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەچوار بازنە بێت و نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بەلیستی داخراو بێت، ژمارەی کورسی بازنەکانیش لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عیراق بێت و ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی عیراقیشدا بکرێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #پارتی دیموکراتی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان