یادەوەریی وەرزشی

10:27 - 2023-03-06
وەرزش
231 جار خوێندراوەتەوە

خەسرەو گورون

یارییەكانی وەرزی 1988-1989 ی تیپی یانەی سلێمانی لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا بە یاریی سلێمانی و دهۆك دەستمان پێكرد و دواتر لەگەڵ  موسڵ و  سەڵاحەدین و چوارەم یاریمان لەگەڵ هەولێر بوو، دوو یارییانمان لەیاریگای خۆمان و دوو یاریشمان لەدەرەوەی یاریگای خۆماندا كرد، هەر چوار یارییەكەمان دۆڕاندبوو، وەك باسیشم كردبوو بارو دۆخی تیپەكەمان خراپ بوو، یاریزانەكانمان ئیلتیزامیان كەم بوو بەراهێنانەوە و ئەمەشم باسكردووە.
ئەو دۆڕاندنانە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر تیپەكەمان هەبوو، دیارە ئەو یارییانە یارییەكانی قۆناغی یەكەم بوون، تیپی شەش یانەش لەم گروپەی باكووری عیراقدا لەو خولەدا یارییان دەكرد كە بریتی بوون لە یانەكانی (سلێمانی، هەولێر، دهۆك، موسڵ، سەڵاحەدین و 1 ی حوزەیران)، دەبوو لە قۆناغی یەكەمدا پێنج یاریی بكەین، بەڵام یاریی ئێمەو 1 ی حوزەیران بەهۆی بەفربارین و سەرماوە دواخرا، پاشان یارییەكانی قۆناغی دووەم دەستیانپێكرد، یەكەم یاریمان لە قۆناغی یەكەمدا لە یاریگای دهۆك بوو، بۆیە ئەمجارە لە قۆناغی گەڕانەوەدا دهۆك هاتەوە بۆ سلێمانی.



یاریی ئێمەو دهۆك رۆژی 9/2/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا، سەعات 2:30 پاش نیوەڕۆ یارییەكە دەستیپێكرد، یاوەر نامیق فیكەی دەستپێكی بۆ لێداو یاریدەدەرەكانی لە بەغداوە هاتبوون، لەم یارییەدا ئێمە توانیمان یەكەم بردنەوە لە خولەكەدا تۆمار بكەین و توانیمان 3-0 لە دهۆك ببەینەوە،  وەك جاران هەردوو راهێنەر حەمە بچكۆل و ئازاد وەهاب راهێنەری ئێمەبوون، بە پلانی 4-4-2 یاریمان كرد، ئێمە درێسەكانمان رەنگی سپی و ئەوانیش بەدرێسی سوورەوە یارییان كرد.
 پێکهاتەی سەرەکیش لەم یارییەدا بەمشێوەیە بوو؛
*گۆڵچی-رەفیق عەلی.
*بەرگریی-خەسرەو گورون-کاپتنی تیپ، کاوە سدیق، داخل جەبار، فەرەیدون کەمال.
*ناوەند: ئاسۆ قەلە، فەلاح عەلی، ئامانجی سەید برایم.
*هێرشبەر:حەمەی کەریم، سەڵاحی شێخ ئەمین، خوالێخۆشبوو شاهۆ حەمە فەرج.
لە یارییەکەشدا هەردوو راهێنەر دوو گۆڕانکارییان کرد؛
*ئالان قادر بۆ شوێنی ئاسۆ.
*سۆران ئەحمەد بۆ شوێنی فەلاح.
تەنیا حەسەن تەنیا و رزگار عەلی و بەکر مستەفا یاریزانانی یەدەگ بوون.هەرسێ گۆڵەکەی سلێمانی بەمشێوەیە کران؛
*حەمەی کەریم، د.30.
*فەرەیدون کەمال دووگۆڵ کە هەردووکیان بەپەنالتی بوون، د.64 و 78.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان