یارییەکان یاریی تۆڵە سەندنەوە دەبن

10:32 - 2023-03-06
وەرزش
282 جار خوێندراوەتەوە

تیشکۆ
یارییەكانی هەردوو خولە بەهێزەكەی ئەوروپا (چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ) ئەم هەفتەیە هەنگاوێكی تر دەنێن و چەند یارییەكی گرنگ و هەستیاریان تیادا دەكرێت.

چامپیۆنس لیگ
ئەم خولە لە قۆناغی 16 یانەدایە، سەرجەم یارییەكانی چوونی نێوان یانە بەشدارەكانی ئەم قۆناغە كراون، دیارترین ئەنجامەكانی یارییەكانی چوون بردنەوەی بایرن مونشن بوو لە پاریس سانجێرمان یارییەكەش لە پاریس كرا، دووەم ئەنجامی چاوەڕواننەكراو بردنەوە گرنگ و گەورەكەی ریاڵ مەدرید بوو 5-2 لە لیڤەرپوڵ و ئەم یارییشە لە ئینگلتەرا كرا، تۆتنهام لە یاریگای میلان 0-1 دۆڕابوو، لەم جەولەیەدا یاریی گەڕانەوە لە یاریگای خۆیدا دەكات، دۆرتمۆندیش لە یاریگای خۆیدا 1-0 لە چێڵسی بردبۆوەو ئەمیش لە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگای خۆیدا یاریی دەكات، مان سیتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-1 لەگەڵ لایبزیگی ئەڵمانی یەكسان بووە.
دیارە ئەو یارییانە یارییە گرنگەكانی قۆناغی چوون بوون، بۆیە یارییەكانی گەڕانەوە بۆ سەرجەم ئەو یانانەی باسكران گرنگ و هەستیارن، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا لیڤەر دەتوانێت تۆڵەی یاریی چوون بكاتەوە، پاریسییەكان لە ئەلیانز ئەرینا چییان پێدەكرێت، تۆتنهام و چێڵسی دەتوانن لە یاریگای خۆیاندا تۆڵەی یارییەكانی چوونیان بكەنەوە، مان سیتی لەگەڵ یانەی لایبزیگ چی دەكات كاتێك لە یاریگای خۆی و لەنێو هاندەرانیدا یاریی دەكات؟.
یارییەكانی گەڕانەوە هەروەك یارییەكانی چوون بە دوو هەفتە دەكرێن، هەر هەفتەی چوار یارییان دەكرێن، سبەی سێشەممەو دووسبەی چوار شەممە، چوار یارییان بەمشێوەیە دەكرێن كە بەرامبەر هەریارییەك ئەنجامی یاریی چوونی نێوانیان نووسراوە:

سێشەممە 7/3/2023
*چێڵسی×بروسیا دۆرتمۆند (0-1).
*بەنفیكا×كلوپ بروج       (2-0).

چوارشەممە 8/3/2023
*تۆتنهام       ×       میلان (0-1).
*بایرن مونشن ×پی ئێس جی(1-0).
ئەم چوار یارییە هەرچواریان سەعات 11 ی شەو فیكەی دەستپێكیان بۆ لێدەدرێت، هەفتەی ئایندەش یارییەكانی تر دەكرێن كە بەمشێوەیەی لای خوارەوەن:

سێشەممە 14/3/2023
*مان سیتی×لایبزیگ(1-1).
*پۆرتۆ×ئنتەرمیلان  (0-1).

چوارشەممە 15/3/2023
*ریاڵ مەدرید×لیڤەرپوڵ      (5-2).
*ناپۆلی×ئینتراخت فرانكفۆرت
(2-0).

یۆرۆپالیگ
پاش ئەوەی یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپالیگ كران و 8 یانە بۆ قۆناغی 16 یانە سەركەوتن، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 9/3 سەرجەم یارییەكانی چوون دەكرێن كەبەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
*رۆما   ×    ریاڵ سۆسیداد
- سەعات 8:45 ی شەو.
*بایەریڤەركوزن × فریكفارۆزی-     سەعات 8:45 ی شەو.
*یۆنیۆن بەرلین × سانتجیلواز
- سەعات 8:45 ی شەو.
*سپۆرتینگ لشبۆنە × ئەرسناڵ
- سەعات 8:45 ی شەو.
*مان یونایتد×ریاڵ بیتیس
- سەعات 11 ی شەو.
*یۆڤانتۆس × فرایبۆرگ
- سەعات 11 ی شەو.
*سیڤییا  ×  فەنارباخچە
- سەعات 11 ی شەو.
*شاختار×رۆتردام-
سەعات 11ی شەو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان