دەنگیان بەكێ داوە؟

10:35 - 2023-03-06
وەرزش
252 جار خوێندراوەتەوە

لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا خەڵاتی باشترینەكانی فیفا بۆ ساڵی 2022 دابەشكران و ئەرجەنتینییەكان كۆنترۆڵی خەڵاتە گرنگەكانیان كرد، ئەرجەنتینییەكان هەریەكە لە خەڵاتەكانی باشترین یاریزانی و باشترین راهێنەر و باشترین گۆڵچی و هاندەرانی نموونەییان بردەوە، بەوەش كۆنترۆڵی خەڵاتەكانی ئەمساڵیان كرد.

باشترینەكان
مەراسیمەكە شەوی دووشەممە 27/2/2023 لە پاریس بەڕێوەچوو، براوەی سەرجەم خەڵاتەكان ئەمانەی خوارەوەبوون:
*باشترین یاریزان-لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتن و براوەی جامی مۆندیالی قەتەر - 2022.
*باشترین یاریزانی كچ-ئەلیكسیا پۆتییاس-ی كاپتنی یانەی بارسیلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
*تیپی نموونەیی (كۆرتوا-گۆڵچی، ئەشرەف حەكیمی، كانسیلۆ، ڤاندایك-بەرگری، دی برۆین، مۆدریج، كاسمیرۆ-ناوەند، مێسی، هالاند، مباپێ، بنزیمە-هێرشبەران).
*تیپی نموونەیی كچان (گۆڵچی- كریستیان ئەندلەر، ئۆڵۆمپیك لیۆن)(بەرگریكاران- لوسی برۆنز-مان یونایتد كە ئێستا لە بارسیلۆنایە، ماریا لیۆن-بارسیلۆنا، لیا ویلیامسۆن-ئەرسناڵ، ویندی رینارد-ئۆڵۆمپیك لیۆن)،(ناوەند-ئەلیكسیا پۆتییاس-بارسیلۆنا، كییرا وواڵش-مان یونایتد ئێستا لە بارسیلۆنایە، لینا ئۆبیردۆرف-ڤۆڵڤسبۆرگ)، (هێرشبەر-سام كییر-چێڵسی، ئەلیكس مۆرگان-سان دییگۆ، بیس میید-ئەرسناڵ).
*هاندەرانی نمونەیی و ئەوانەی زۆرترین خۆشەویستییان بۆ تۆپی پێ هەیە-هاندەرانی ئەرجەنتین.
*خەڵاتی گیانی وەرزشیی -لۆكا سۆڤیلی.
*باشترین راهێنەر-لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین..
*باشترین راهێنەری كچان سارە ڤیگمانی هۆڵەندی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
*مارسین ئۆلێكسی پۆڵەندی كە یاریزانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو خەڵاتی بۆشكاشی بۆ جوانترین گۆڵ بردەوە.
* باشترین گۆڵپارێز- ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین .
*خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی كچان بۆ ماری ئربسی سویسری و گۆڵپارێزی یانەی مان یونایتد بوو.
گلەییەكەی ریاڵ مەدرید
تا ئێرە دەستنیشانكردن و براوەكان ئاسایی بوون و رای زۆرینە لەسەر ئەوەبوو كە خەڵاتەكان شایستەی براوەكان بوون، هەرچەندە گلەیی هێندێك لایەن بەتایبەتی یانەی ریاڵ مەدرید بووبوو بە مانشێتی زۆرێك لە رۆژنامەكان، چونكە ئەم یانەیە پێی وابووە كە ڤینیسۆس جونیۆری یاریزانیان دەبوو هەرنەبێت لە پێكهاتەی نموونەیی هەڵبژاردەی جیهاندابوویە، هەرلەبەر ئەوش بوو كە یانەی ریاڵ مەدرید بایكۆتی مەراسیمەكیان كرد هەرچەندە كەریم بنزیمە و تیپۆ كۆرتوا و مۆدریچ لەپێكهاتەی باشترین یاریزانەكاندا بوون، بەڵام ئەمان ئامادەی مەراسیمەكە نەبوون و خەڵاتەكانیان رەتكردەوە.
دەنگەكان
هەر سەبارەت بەم مەراسیمەو دابەشكردنی خەڵاتەكان، دواتر فیفا دەنگی سەرجەم راهێنەران و كاپتنی هەڵبژاردەكانی جیهانی ئاشكرا كرد كە دەنگیان بەكام سێ یاریزانە داوە، ئەمەش خۆی بۆخۆی بووبوو بە مایەی سەرنجی شارەزیانی تۆپی پێی جیهان.
مێسی و رۆناڵدۆ هیچیان دەنگیان بەوی تر نەدابوو، داڤید ئالابای بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید یەكەم دەنگی بۆ میسی بووە و بنزیمەی كردبوو بە دووەم، ئەمەش توڕەبوونی هاندەرانی ریاڵ مەدریدی لێكەتەوە و هێرشێكی توندیان كردە سەری، كاپتن و راهێنەری ئەڵمانیا هەردووکیان یەكەم دەنگیان بۆ میسی بووەو تەنانەت نە نۆیێر و نە هانسی فلیك لەیەكەم تا سێیەم دەنگیان بە كریستیانۆ و بنزیمەش نەدابوو، راهێنەری پورتوگالیش دەنگی بە رۆناڵدۆ نەدابوو، یەکەم دەنگیشی بۆ مێسی بووە.
ئەمانەی خوارەوەش دەنگی هێندێك لە راهێنەران و كاپتنی هەڵبژاردەكانە:
*لیۆنێل مێسی (نەیمار، مباپێ، بنزیما).
*كریستیانۆ رۆناڵدۆ (مباپێ، مۆدریچ، كەریم بنزیما).
*هانسی فلیك (مێسی، مۆدریچ، لیڤانۆڤسكی).
*مانۆیێل نۆیێر(مێسی، مباپێی،لیڤاندۆڤسكی).
*لیڤاندۆڤسكی(مێسی،مباپێ، مۆدریچ).
*رۆناڵد كومان(مێسی، مۆدریچ، بیلینگهام).
*ڤاندایك(مێسی،سەڵاح، دیبرۆین).
*ئالابا(مێسی، بنزیمە، مباپێ).
*محەمەد سەڵاح(ڤینیسیۆس جونیۆر، دی برۆین، حەكیمی).
*كاپتنی فەرەنسا لۆریس(مباپێ، بنزیما، مێسی).
*مۆدریچ(بنزیمە، مێسی، مباپێ).
*تیاگۆ سیلڤا(نەیمار، مێسی، مباپێ).
*تیتی(نەیمار، مێسی، مباپێ).
*كاساس راهێنەری عیراق(مێسی، مباپێ، هالاند).
*بۆسكێتس(مێسی، لیڤاندۆڤسكی، بنزیما).
*سكالۆنی(مێسی، ئەلڤارێز، مۆدریچ).
*دیشامپ(مباپێ، بنزیمە، مێسی).
*لینلدۆڤ كاپتنی سوید(بنزیمە، مێسی، مباپێ).
*هاری كەین(مێسی، مانی، بنزیمە).
*ساوسگەیت(مێسی، مۆدریچ، مباپێی).
*بۆنۆچی(مێسی، بنزیمە، مۆدریچ).
*مانشینی(مێسی، مباپێ، نەیمار).
*مارتینیزی راهێنەری پورتوگال (مێسی، دی برۆین، مباپێ).
*دییگۆ ئەلۆنسۆ راهێنەری ئۆرۆگوای               (مێسی، مباپێ، بنزیمە).
*كۆلیبالی- سەنیگال - مانێ،مباپێ، مێسی).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان