یانەكانی سعودیە دەبنە هەڕەشە لەسەر مانەوەی كەریم بنزیما لە ریال مەدرید

06:17 - 2023-03-06
وەرزش
455 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی هەواڵی "رێلیڤیو"ی ئیسپانی ئاشكرایكرد، كەریم بنزیما هێرشبەری یانەی ریال مەدرید لە یەكێك لە یانەكانی سعودیەوە ئۆفەرێكی گرانبەهای پێشكەشكراوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن و لەو یانە سعودیە یاری بكات.

هەرچەندە تۆڕی هەواڵی رێلیڤیو ناوی یانە سعودیەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەكردووە، ئۆفەرە گرانبەهاكەی یانە سعودیەكە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی تووشی دڵەڕاوكێ‌ كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی بنزیما لەگەڵ یانەكەی، كە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت.

سەرچاوە: ملاعب

بابەتە پەیوەندیدارەکان