هێرش سه‌عدی گچكه*
یاده‌وه‌ریی یه‌ك ساڵه‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر، ئه‌وده‌مه‌ی هه‌موومان رۆحمان ئاوێته‌ی چیرۆكه‌كانی سه‌ركه‌وتنی نه‌به‌ردی خه‌ڵك بوو به‌سه‌ر به‌عسدا، بۆ یه‌كه‌مین جار له یاریگای هه‌ولێر گوێبیستی وتارێكی به‌پێزی جه‌نابی مام جه‌لال بووم، هه‌ر ئه‌و ساته‌وه‌خته تێگه‌یشتم، یاده‌وه‌ری مام جه‌لال بۆ بیرهاتنه‌وه‌ی جوامێره‌كانی شۆڕش له ئاستێكدایه، ده‌زانێ له چ جوگرافیایه‌ك قاره‌مانێك و له چ پنتێكدا پیاوێكی نه‌به‌ردی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی هێزی خاوه‌ندارێتی شۆڕش و نه‌به‌ردییه‌كانیان هه‌یه، بۆ هه‌میشه له یادیدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و مانه‌وه‌یه‌ش بوو، كه له‌و مه‌راسیمه‌دا مامی والێكرد بڵێت «هه‌ولێر شاری سه‌عدی گچكه‌یه»، ئیدی له‌و ساته‌وه تێگه‌یشتم مام جه‌لال و یه‌كێتی و هه‌ولێر، وه‌ك سیانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه لكێنراو له‌ده‌وری شه‌هیدان و ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی گیانیان به‌ختكردووه بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌واژه و ئیدیۆمه‌ی مام جه‌لال له‌و مه‌راسیمه‌دا ده‌رهه‌ق به شه‌هید سه‌عدی گچكه به‌كاریهێنا، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێتی و هه‌ولێر، هه‌ڵگری ره‌هه‌ندێكی شانازیی بێت، ئه‌وه بۆ منێك كه سه‌رباری په‌یوه‌ندیی خوێن‌و ئایدیۆلۆژی و جوگرافی، به‌شاڕێی ئه‌و پیاوه‌وه گرێدراوم، شانازییه‌كی دیكه‌یه، چونكه دواجار هه‌م وه‌ك كوردێك و یه‌كێتییه‌ك و هه‌ولێرییه‌ك و رۆڵه‌یه‌كی ئه‌و زاته، نه‌به‌ردییه‌كانی له‌شه‌ڕی ماكۆكه‌وه بۆ داستانی ده‌شتێو وه‌ك كۆی یاده‌وه‌ریم به زیندویی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌عدی گچكه، ته‌نێ فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی، جه‌نگاوه‌رێكی مه‌یدان و بوێرێكی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌عس نه‌بوو، به‌ته‌نها پارتیزانێكی یه‌كێتی و شۆڕش و كاراكته‌ری هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ته‌ك ئه‌و خه‌سڵه‌ته سه‌ربازی و چه‌كدارییه، له‌بوار و ره‌هه‌ندی دیكه‌شدا هه‌ر له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی تر، ببووه سیمبولی بواری دیكه، له شه‌ڕ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا له‌به‌رامبه‌ر جیاوازیی ره‌گه‌زی و نه‌ریتخوازی كۆمه‌ڵگە و دابه‌شبوونی چینایه‌تی و كێشه‌ی زه‌ویوزار و فۆڕم و تایپی ئاغایه‌تی و به‌رپاكردنی دژی نه‌خوێنده‌واریش، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی هه‌ولێر شه‌هید سه‌عدی گچكه‌ی له‌ده‌ستده‌چێت، به‌ته‌نها جه‌نگاوه‌رێكی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌عسی له‌ده‌ستناچێت، به‌ڵكو له‌ته‌ك شه‌هیدبوونی ئه‌و زاته، ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌ده‌ستی ده‌دات، سه‌رقافڵه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی نه‌هێشتنی جیاوازیی ره‌گه‌زیی و چینایه‌تییە، هه‌ربۆیه‌ش له‌پاش مه‌رگی ئه‌و پیاوه، له كاروانی به‌ره‌نگاری و نه‌به‌ردی به‌رامبه‌ر به‌عس له‌لایه‌ك و نه‌ریت و سروته خێڵه‌كییه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ولێر ستونێكی سه‌ره‌كی و كۆڵه‌كه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ده‌ستده‌دات، خۆ له‌خۆڕا نه‌بوو، جه‌نابی مام وتی: «هه‌ولێر شاری سه‌عدی گچكه‌یه».
له‌راستیدا قاره‌مانێتی شه‌هید سه‌عدی گچكه و لێهاتوویی ئه‌و، چ وه‌ك فەرماندەیەکی سه‌ربازیی گه‌وره و چ وه‌ك سەرکردەیەکی سیاسی و بیرتیژ و خوێنده‌وارێكی شۆڕش، نه‌ك هه‌ر به زیندویی ببووه جێ چاوی خه‌ڵك و فریادڕه‌س و ئومێدبه‌خشی خه‌ڵك، به‌ڵكو به شه‌هیدبونیشی له داستانی مه‌زنی ده‌شتێودا، وه‌ك پاڵه‌وان و جه‌نگاوه‌ری راسته‌قینه مایه‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌رچی له رواڵه‌تدا جوگرافیای هه‌ولێر نیشتمانیی بوو، به‌ڵام داستان و نه‌به‌ردییه‌كانی ماكۆك و ده‌شتێو و خانزاد و هه‌ورێ و دێده‌وان و حاجی قه‌ڵا كردیه پاڵه‌وانێكی نیشتمانی گه‌وره، له‌وه‌شدا په‌یوه‌ستبوونی رۆحیی و ویژدانیی خه‌ڵكی قه‌ڵادزێ به شه‌هیدانی ده‌شتێوه‌وه نیشانی ده‌دات، كه ئه‌و پاڵه‌وانه ته‌نها به‌شێك نییه له موڵكی هه‌ولێر، به‌ڵكو پاڵه‌وان و كارێزمای نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
*کوڕی شەهید