راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و مێژوویی بوو له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا له باشووری كوردستان، راپه‌ڕین ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌وه‌بوو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سته‌م و زۆرداری به‌عس بهێنێت و ده‌رگای ئازادی و ده‌روازه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستاندا له‌سه‌رجه‌م بوراه‌كاندا بكاته‌وه.
هیچ گومانێكیش له‌وه‌دا نییه كه راسته راپه‌ڕین راپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان بوو له ده‌ست جه‌ور و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، ئه‌وان بوون چوونه‌وه به‌گژ جه‌للاد و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عسدا و سنگیان نا به گولله‌ی داگیركه‌رانه‌وه، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌ندازیار و پێشڕه‌وی هاندانی جه‌ماوه‌ر و رابه‌رایه‌تیكردنی جه‌ماوه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، شانه و رێكخستنه‌كانی ئه‌م حزبه بوون پێش جه‌ماوه‌ر كه‌وتن و هانی جه‌ماوه‌ریاندا.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌باتی شاخی گواسته‌وه بۆ شار و له دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك كه‌وته ده‌ستی خه‌ڵك خۆی و دواتر په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆشایی ئیداریی هه‌رێمیان پڕكرده‌وه و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان وزه و توانایان بۆ گه‌ڕایه‌وه و ژیانی خه‌ڵك رۆژ له دوای رۆژ ئاسایی تر ده‌بووه‌وه تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئێستا یادی 32 ساڵه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌رو به‌ندی سه‌رتای راپه‌ڕیندا، وه‌رزشیش وه‌ك سه‌رجه‌م بواره زیندووه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان په‌كی كه‌وت، تا ئه‌ندازی نه‌مان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات و مانگ و ساڵه‌كاندا، وه‌رزشیش ئاهی بۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه و ورده ورده گیان به جه‌سته‌یدا ده‌كرایه‌وه، له‌مه‌شدا رۆڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نابێت له یاد بكرێت به‌وه‌ی هه‌ر زوو هه‌ستی به‌وه كرد كه وه‌رزشیش پێویسته گیانی به‌به‌ردا بكرێته‌وه‌و ناكرێت وه‌رزشكاران فه‌رمۆش بكرێن.
ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تا مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان لیژنه‌ی باڵای وه‌رزشیی كوردستانی دامه‌زراند، چه‌ندین چالاكی و خول و پاڵه‌وانێتیی رێكخست، ژیانی بۆ یانه وه‌رزشییه‌كان گه‌ڕانده‌وه، هه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بووه هه‌وێنی ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانیش دابمه‌زرێت، دامه‌زراندی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستانیش بیرۆكه‌ی مام جه‌لالی هه‌رگیز له یاد نه‌چووه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری دامه‌رزاندی كرد.
هه‌ر له پاش راپه‌ڕینه‌وه سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌رزشكاران و ده‌زگا و یانه وه‌رزشییه‌كان بۆ لای ره‌وانشاد مام جه‌لال و ده‌ستگیرۆییه‌كانی به‌ڕێزی بۆیان گوڕ و تینی باشتری ده‌دا به‌وه‌رزش و وه‌رزشكاران و رۆژ له دوای رۆژ وه‌رزش زیاتر ده‌گه‌شایه‌وه.
ئێستاش وا یادی 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه، له‌م ماوه دوور‌و درێژه‌دا تا یای 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕین، وه‌رزش هه‌نگاوی باشی ناوه، یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ گرنگیدان به وه‌رزش و وه‌ك هه‌ستكردن به گرنگی توێژی وه‌رزشكاران، له چواره‌مین گۆنگره‌ی خۆیدا بۆردی وه‌رزشیی درووستكردووه، یانه‌و دامه‌زراوی وه‌رزشیی زۆرمان هه‌یه، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانمان هه‌یه، دامه‌زراندی یانه‌كان گه‌یشتۆته سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كان، وه‌رزشكارانێكی زۆر پێگه‌یشتوون و ته‌نانه‌ت زۆر له وه‌رزشكارانمان به شایسته‌یی و لێهاتویی خۆیان گه‌یشتونه‌ته هه‌ڵبژارده‌كانی عیراق، به‌ڵام هێشتا سه‌رجه‌م دواكاریی و هیواو خواسته‌كانی وه‌رزشكان نه‌هاتوونه‌ته‌دی.
وه‌رزشكاران وه‌ك سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه گله‌ییان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه وه‌رزش به‌سیستم نه‌كراوه، حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی تایبه‌ت به‌بێ جیاوازی بۆ سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌كان و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ته‌رخان ناكات، ئه‌وه‌تا چه‌ند ساڵێكه له په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ئۆڵۆمپی ته‌نانه‌ت یه‌ك خوێندنه‌وه‌شی بۆ نه‌كراوه.
گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه مینحه‌ی یانه‌كان یان نییه یان زۆر كه‌مه‌و به‌شی هیچ ناكات، یاریگاو هۆڵی وه‌رزشیی له شار‌و شارۆچه‌كانی كوردستان ده‌گه‌مه‌نن یان هه‌ر نییه، له دروستكردنیشیاندا جیاوازی له نێوان شاره‌كان و یانه‌كانیشدا ده‌كرێت.
بۆیه پێویسته په‌رله‌مان و حكه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ده‌نگ داوا‌و پێداویستی و كه‌م و كوڕییه‌كانی وه‌رزشی كوردستانه‌وه بچن، با یادی 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ببێته هه‌وێنی نه‌مانی گله‌یی و گازنده‌كانی وه‌رزشكارن له حكه‌مه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌رزشی كوردستان به‌بێ جیوازیكرد له نێوان شار و چارۆچكه‌كاندا به سیستم بكرێت و گرنگی
ته‌واوی پێبدرێت.