دراوی میسر بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت

12:33 - 2023-03-08
جیهان
258 جار خوێندراوەتەوە

جونەی میسری بە خراپترین دۆخی خۆیدا تێدەپەڕێت، لە بازاڕەكاندا هەر دۆلاریك بەرامبەر بە 38 جونەی میسری مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكرد، ماوەی هەفتەیەكە جونەی میسری 6% بەهاكەی لە دەستداوە، ئەوەش بەهۆی شكستهێنانی ئەو پلانەی حكومەتی میسر كە پشتی پێبەستبوو بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.
هەروەها بەهۆی دابیننەكردنی دۆلار بۆ هاوردەكاران، قەیرانی كەڵەكەبوونی كەلوپەل لە بەندەرەكانی میسر سەریهەڵداوە، كە بەهاكەی گەشتۆتە 4 ملیار دۆلار

سەرچاوە:
العربي الجدید

بابەتە پەیوەندیدارەکان