خیسۆس كاساس ی ئیسپانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق جارێكی تر متمانه‌ی به ئاسۆ رۆسته‌می یاریزانه كورده‌كه‌ی یانه‌ی شورته دایه‌وه ئه‌مجاره‌ش له لیستی كۆتایی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقدا ئاسۆ رۆسه‌م ناوێكی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی عیراق رۆژی 21 ی ئه‌م مانگه بۆ ئه‌نجامدانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان ده‌گاته روسیا و له‌شاری سوچی كه‌مپه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌م كه‌مپه‌ش لیستی كۆتایی یاریزانای هه‌ڵبژارده‌ی عیراق كه كاساس دیاریی كردوون له 25 یاریزان پێكدێت له‌نێویاندا ئاسۆ رۆسته‌م ده‌بینرێت.
له‌م كه‌مپه‌شدا هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یارییه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی روسیا ده‌كات و یارییه‌كه‌ش له‌شاری سانت پترسبۆرۆگ رۆژی 26/3 ده‌كرێت، پێكهاته‌كه‌ی كساسایش بۆ ئه‌م یارییه بریتین له‌م یاریزانانه: جه‌لال حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د باسل، فه‌هد تالیب، عه‌لی عه‌دنان، مسته‌فا نازم، عه‌لی فایز، مه‌ناف یونس، ئه‌حمه‌د یه‌حیا، میرخاس دۆسكی، فرانس زیا، ئالای فازیل، ئه‌مجه‌د عه‌توان، محه‌مه‌د عه‌لی عه‌بود، ئه‌میر ئه‌لعه‌ماری، زیدان ئیقبال، ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئۆراها، ئوسامه ره‌شید، كیڤن یه‌عقوب، ئیبراهیم بایش، ئه‌حمه‌د فه‌رحان، لوئه‌ی ئه‌لعانی، حسێن عه‌لی، ئه‌یمه‌ن حسێن، ئاسۆ رۆسته‌م، عه‌لی حه‌مادی.