بەهەوڵی یەكێتی خانووە بێتاپۆكانی خورماتوو تاپۆ دەكرێن

05:17 - 2023-03-12
کوردستان
258 جار خوێندراوەتەوە

كەریم شكور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، دوای هەوڵەكانیان بۆ تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكانی سنووری نیشتەجێبوونی شارەوانی قەزای خورماتوو، بەپێی بڕیاری ژمارە 320 ی ساڵی 2023 تاپۆ دەكرێن.

راشیگەیاندووە، پێویستە هاووڵاتیان لەماوەیەكی دیاریكراودا سەردانی شارەوانی خورماتوو بكەن، تاكو مامەڵە یاساییەكانی تایبەت بە تاپۆكردنی موڵكەكانیان تەواوبكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان