هەوار فارس خانمە شانۆكارە بەتواناكەی كەركوك هاوشانی هونەرمەند و شانۆكارانی جیهان لە وڵاتی تونس رێزی لێدەگیرێت و خەڵاتی پێشكەش دەكرێت.
لەوبارەیەوە هەوار فارس بە دوالاپەڕەی وت: هەرچەندە وەرگرتنی خەڵات لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ من ئەزموونێكی نوێ نییە، بەڵام دڵخۆشم وەك شانۆكارێكی كورد هاوشانی گەورە هونەرمەند و شانۆكارانی جیهان خەڵات دەكرێم و رێز لە توانا و ئەزموونی هونەریم دەگیرێت، وەرگرتنی ئەو خەڵات و رێزلێنانە بۆ من دەبێت بە مێژوویەك و لە داهاتوودا هەمووان شانازی بەوەوە دەكەن كە خانمێكی كورد لەگەڵ شانۆكارانی بە ئەزموونی جیهان خەڵات كراوە.
هەوار فارس لە مۆنۆدرامای (سەلمە) لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (ئەلفرجە)ی تونس كە بڕیارە 16 ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەشداریی دەکات.
رزگار شوانی – كەركوك