یارییەكانی یەكەم ماستەرز بەردەوامن

11:03 - 2023-03-13
وەرزش
340 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوار شەممەی رابردوو 8/3/2023 یارییەكانی یەكەم ماستەرزی تێنسی سەرزەوەی كە ماستەرزی ئیندیانا وێڵزە، لە ئەمریكا دەستیپێكردوو تا 18 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
یارییەكانی كوڕان و كچان پێیان ناوەتە قۆناغی سێیەمیانەوە، تا تەواو بوونی جەولەی دووەمی یارییەكان تەنیا موفاجەئەیەكی گەورە كە رویدابێت كرانە دەرەوەی ستیڤانۆس تسیتسیباسی یۆنانی و سێیەمی ریزبەندیی بوو بەدەستی جۆردان تۆمسۆنی ئوستورالی، بەپێچەوانەوە زۆربەی زۆری یاریزانە ناودارە كوڕو كچەكان توانیویانە بگەنە قۆناغی سێیەمی یارییەكان.
دیارترین ئەو كوڕو كچانەی توانیویانە بگەنە قۆناغی دووەمی یارییەكانی ئەم ماستەرزە، ئەمانەی خوارەوەن كە یارییەكانی داهاتووشیان دیارییكراوە:
كوڕان
ئەلكاراز و میدڤیدیڤ و رۆبۆلیڤ و میدڤدییڤ و ئەندی مۆرای توانیویانە لە ركابەرەكانیان ببنەوەو گەیشتوونەتە قۆناغی سێیەمی یارییەكان، گرنگترین یارییەكانی ئەم قۆناغەش كە دەبێت درەنگانێكی شەوی رابردوو كرابن بەمشێوەی  دەبن:
*كاسپەر رۆد-نەرویج ×
كریستیان گارین-چیلی.
*ئەلیكزەندەر زڤیریڤ - ئەڵمانیا× ئیمێڵ رۆسۆڤۆری-فنلەندا.
*ئەندرییە رۆبۆلیڤ-روسیا×
ئۆگۆ هۆمبێرت-فەرەنسا.
*دانیێل میدیڤدییڤ-روسیا×
ئایا ئیڤاشكا-بیلۆ روسیا.
*ئەندی مۆرای-بەریتانیا×
جاك دریبەر-بەریتانیا.
كچان
لە كچانیشدا بەهەمان شێوە شیڤیۆنتیك و سابالینكا و بیگۆلا و ئونس جابر و كارۆلینا گارسیا و چەند كچە یاریزانێكی تر تونیوایانە بگەنە یارییەكانی قۆناغی سێیەمی یارییەكان، گرنگترین یارییەكانی قۆناغی سێیەمیش كە بەهەمان شێوە دەبێت درەنگانێكی ئەمشەوی رابردوو كرابن بەمشێوەیە دەبن:
*مارییا ساكاری-یۆنان×كالینینا-ئۆكرانیا.
*دارییا كازاتكینا-روسیا×
گراچیڤا-روسیا.
*ئیگا شیڤیۆنتیك-پۆڵەندا×
بیانكا ئەندریسكۆ-كەنەدا.
*ئونس جابر-تونس×
ڤۆندۆسۆڤا-روسیا.
*پۆتاپۆڤا-روسیا×
جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا.
*پیترا كڤیتۆڤا-چیك×
یلینا ئۆستینكۆ-لاتڤیا.
*ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا×
لیسیا چیرینكۆ-ئۆكرانیا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان