چامپیۆنس لیگی تۆپی دەست

11:08 - 2023-03-13
وەرزش
279 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ

چامپیۆنس لیگی تۆپی دەستی یانەكانی ئەوروپا قۆناغی گروپەكانی تێپەڕاند و ئێستا پێی ناوەتە قۆناغی یارییە بەراییەكانی پێش قۆناغی چارەكی كۆتاییەوە.
یانە بەشدارەكانی قۆناغی گروپەكان 16 یانە بوون، بەسەر دوو گروپدا دابەشكرابوون، یەكەم و دووەمی هەردوو گروپەكە راستەوخۆ بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی سەركەوتن ئەوانیش ئەم یانانە بوون:
*گروپی یەكەم (پاریس سانجێرمان و ماگدسیۆرگی ئەڵمانی).
*گروپی دووەم (بارسیلۆناو ڤیڤ كیلسی پۆڵەندی).
ئەم چوار یانەیە راستەۆخۆ گەیشتوونەتە قۆناغی 8 یانەو چارەكی كۆتایی.
هەرچی سێیەم تا شەشەمی گروپەكانیشە بەشداریی یارییە بەراییەكان دەكەن و چوار یاریی ئەم قۆناغەش لەنێوان ئەم یانانەدا دەكرێن بەمشێوەیە :
1-ڤیسپریم(هەنگاریا)×                       پیگ سیگید(هەنگاریا).
2-ڤیسلاپلۆگ (پۆڵەندا) × نانت (فەرەنسا).
3-گومی (دانیمارك) × ئەلبۆرگ (دانیمارك).
4- دینامۆ بوخاریست (رۆمانیا)× كیڵ(ئەڵمانیا).
یارییەكانی چوونی ئەم قۆناغە رۆژانی چوار شەممەو پێنجشەممە 22 و 23/3 و یارییەكانی گەڕانەوەش 29 و 30/3 بە سیستیم چوون و گەڕانەوە دەكرێن و براوەكانیان دەگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
 براوەكان لە قۆناغی پلەی ئۆفەوە كە دەگەن قۆتاغی 8 یانە بەمشێوەیە لەگەڵ یەكەم و دووەمی گروپەكان یارییكانی قۆناغی 8 یانە دەكەن:
*ئیندۆستریا كیلیس× براوەی یاریی ژمارە 1.
*ماگدبۆرگ×براوەی یاریی ژمارە 2.
*بارسیلۆنا×براوەی یاریی ژمارە3.
*پاریس سانجێرمان × براوەی یاریی ژمارە 4.
ئەم چوار یارییەش رۆژانی 17 و 18 /6/2023 دەكرێن و براوەکان دەگەنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان