بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر کرد.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەیبوون، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەردوولا و بەردەوامی هەماهەنگییەكان كرایەوە لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكاندا.
هەر لە دیدارەکەدا کە گرنگی گفتوگۆ و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەپێناوی دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیر لە وڵاتدا دووپاتكرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە و رایگەیاند، ناكۆكییەكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكەن و پێویستە هەموومان پێكەوە كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر بكەین.