رەوەز ئیسماعیل
له رۆژی 13/3/2023 – ه‌وه سلێمانی ئامێزی بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كردۆته‌وه و یارییه‌كانیشی به‌رده‌وامن.
هۆڵی داخراوی كۆڵێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشیی زانكۆی سلێمانی جارێكی تریش پاڵه‌وانێتییه‌كی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی له ئامێز ده‌گرێت و ئه‌مجاره پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تییه‌كی تۆپی سه‌رمێزه (WTT) كه 19 وڵات له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كانه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی و به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یاندنی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراقدا هاتووه، 19 وڵات ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ به‌شدارییكردن له‌م بۆنه گرنگه‌دا، وڵاته به‌شداره‌كان بریتین له (ئه‌مریكا، به‌لجیكا، میسر، لوبنان، ئەردەن، به‌حره‌ین، سوید، عومان، سعودیه، ئێران، هۆنگ كۆنگ، هیندستان، قه‌ته‌ر، عیراق، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، سوریا، تایوان، ئۆزبه‌كستان)، پاڵه‌وانێتییه‌كه تایه‌بته به یاریزانانی ته‌مه‌ن (11 ساڵ و 15 ساڵ و 17 ساڵ و 19 ساڵ) كوڕان و كچان، نزیكه‌ی 170 كوڕ و كچه یاریزانی ئه‌و وڵاتانه به‌شداریی ده‌كه‌ن.
پاڵه‌وانێتییه‌كه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی یه‌كێتیی نێو ده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز و بە هاریكاری یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق به‌رده‌وامه و یارییه‌كانی بەردەوامن.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی تۆپی سه‌رمێز ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه بووه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتیی سه‌رجه‌م وڵاته به‌شداره‌كانی ئه‌م وه‌رزشه و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی (د.كۆسار محەمه‌د) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك و راگری كۆڵیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش و سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق ئاماده‌ی مه‌راسیمی ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه بوون كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه مانگی رابردووش هه‌رئه‌م هۆڵه پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیای له ئامێز گرت و كچانی سوریا نازناوی پاڵه‌وانیان ده‌سته‌به‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا له كچانی لوبنانیان برده‌وه.