توركیا: بە هاوكاریی دۆستەكانمان ئۆپەراسیۆنمان لە هەرێمی كوردستان دەستپێكرد

10:29 - 2022-04-19
کوردستان
864 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی توركیا، لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو كە «بە هاوكاریی دۆستەكانمان، ئۆپەراسیۆنی (كلیلی چنگ)مان بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە».
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیادا، هاتووە: ئۆپەراسیۆنەكەیان بە هاوكاریی دۆستەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی مەتینا، زاب، ئاڤاشین و باسیان-ە و لە هەرێم دەستپێكردووە و وەزیری بەرگرییش خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەكە دەكات.
هەروەها، دوێنێ، خلوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، لە وتەیەكدا رایگەیاند: «ئۆپەراسیۆنەكەمان لە رێگەی هێزی ئاسمانی و وشكانییەوە دەستپێكردووە و ئەو ئامانجانەشی دیاریكرابوون بەدیهاتوون».
لە بەرامبەریشدا، هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە كە لە روبەڕوبونەوەكانیاندا لەگەڵ سوپای توركیا، 28 سەربازیان كوشتووە و نۆ سەربازی تریش برینداربوون و دوو هێلیكۆپتەری سوپای توركیاشیان خستووەتەخوارەوە.

#توركیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان