قوباد تاڵەبانی سوپاسی ئەمریکا دەکات

11:45 - 2023-03-15
کوردستان
224 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی تێری وۆڵف، راوێژکاری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و بەڕێوەبەری باڵا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەسەر کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 15ی مارسی 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا ئێمیلی باڕنس، بەرپرسی کاروباری عێراق و سوریا لە کۆشکی سپی ئامادەی بوو، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی حکومڕانییەکی بەهێزمان هەبێت پێوستە هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت هاوبەش بن لە بڕیاردان. هەروەها سوپاسی ئەمریکای کرد کە بە بەردەوامی هاوکار و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە و داواشیکرد بەردەوام بن لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لەڕووی گەشەپێدانی ئابوری و گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن لەنێوان هەولێر و بەغداد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان