ره‌وه‌ز ئیسماعیل
ئه‌مشه‌و هه‌رسێ خوله گرنگه‌كه‌ی ئه‌وروپا كۆتاییاندێت و به یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 یانه‌ی هه‌ردوو خولی یۆرۆپا لیگ و كۆنفرانس لیگ ئه‌م دوو خوله‌و چامپیۆنس لیگیش پێده‌نێنه قۆناغێكی نوێوه كه قۆناغی 8 یانه‌یه.
هالاندو ریكۆردێكی نایاب
له یارییه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16یانه‌ی چامپیۆنس لیگدا كه شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو كرا، مان ستی گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا تۆمار كرد‌و 7-0 له یانه‌ی رێد بۆڵ لایبزیگی ئه‌ڵمانی برده‌وه، له یارییه‌كه‌دا هالاندی نه‌رویجی ئه‌ستێره‌ی نه‌ك ئه‌م یارییه، به‌ڵكو ئه‌ستێره‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كان و قۆناغی 16 یانه‌ش بوو به‌وه‌ی به‌ته‌نیا له‌م یارییه‌دا 5 گۆڵی كرد، به‌وه‌ش هالاند:
*بوو به سێیه‌م یاریزان له مێژووی چامپیۆنس لیگدا بتوانێت له یه‌ك یارییدا 5 گۆڵ بكات، پێشتر هه‌ر یه‌كه له مێسی له‌گه‌ڵ بارسیلۆنا و لویس ئه‌دریانۆی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاختاری ئۆكرانی ئه‌م ریکۆردەیان تۆماركردووه.
*یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی چامپیۆنس لیگدا بتوانێت له 25 یاریی چامپیۆنس لیگدا 30 گۆڵ بكات.
*بوو به گه‌نجترین یاریزان له ته‌مه‌نی 22 ساڵ و 236 رۆژدا بتوانێت كۆی گۆڵه‌كانی له‌م خوله‌دا بگه‌ینێته 30 گۆڵ.
چامپیۆنس لیگ
ئه‌م خوله سه‌رجه‌م یارییه‌كانی قۆناغی 16 یانه‌ی (یارییه‌كانی چوون و گه‌ڕانه‌وه) كراون، دوا دوو یاریی ده‌بێت ئه‌مشه‌وی رابردوو كرابن و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه بوون كه هه‌ردوو ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوون و گەڕانەوی نێوانیان نووسراوه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌ن كه ریاڵ و ناپۆلی ده‌بێت بۆ قۆناغی 8 یانه سه‌ركه‌وتبن:
*ناپۆلی×ئینتراخت فرانكفۆرت(2-0).
*ریاڵ مه‌درید×لیڤه‌رپوڵ(5-2).
جگه‌له دووبراوه له‌م دوو یارییه‌وه كه زۆرترین ئه‌گه‌ره‌كان ریاڵ و ناپۆلییه، هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی (مان سیتی و ئینته‌ر میلان و بایرن مونشن و ئه‌ی سی میلان و به‌نفیكاو چێڵسی) بۆ هه‌مان قۆناغ سه‌ركه‌وتوون.
یۆرۆپا لیگ
ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێن، هه‌فته‌ی پێشوو یارییه‌كانی چوونیان كراون، یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ن كه به‌رامبه‌ر هه‌ر یارییه‌ك ئه‌نجامی یاریی چوون نووسراوه:
*فینۆرد رۆتردام×شاختار دۆنتسك (1-1).
*ریاڵ بیتیس ×مان یونایتد (1-4).
*فرایبۆرگ ×یۆڤانتۆس (0-1).
*فه‌نار باخچه ×سیڤییا (0-2).
*ئه‌رسناڵ ×سپۆرتینگ لشبۆنه(2-2).
*ریاڵ سۆسیداد ×رۆما (0-2).
*فرینكفارۆزی ×بایه‌ر لیڤه‌ركوزن (0-2).
*سانت جیواز ×یۆنیۆن به‌رلین (3-3).
كۆنفرانس لیگ
*پۆرگۆردین-سوید ×لیخ پۆزنان-پۆڵه‌ندا، (0-2).
*سیڤاس سپۆر-توركیا×فیۆره‌نتینا-ئیتاڵیا، (0-1).
*سلۆڤان پراتیسلاڤا(سلۆڤاكیا)×بازل(سویسرا)، (2-2).
*وێستهام-ئینگلته‌را×ئا‌یك لارناكا-قوبروس، (2-0).
*ئه‌ی زێد ئه‌لكمار-هۆڵه‌ندا×لازیۆ-ئیتاڵیا، (2-1).
*ڤیاریاڵ-ئیسپانیا×ئه‌نده‌رله‌خت-به‌لجیكا، (1-1).
*نیس-فه‌ره‌نسا×شیریف تیراسبۆڵ-مۆڵدۆڤا، (1-0).