خوان روڵفۆ چیرۆكنووس و رۆماننووسی مه‌كسیكی (1917-1986) به یه‌كێك له ئه‌دیبه كه‌منووسه‌كان داده‌نرێت. له ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیدا ته‌نیا دوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی نووسیوه یان راستتر ته‌نیا دوو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكه به ناوی «ده‌شتی سووتێنه‌ر» كه بریتییه له حه‌ڤده چیرۆك، له‌گه‌ڵ رۆمانێك به ناونیشانی «پیدرۆ پارامۆ»، هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌شی كراون به كوردی. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه خوان روڵفۆ ته‌نیا به‌م دوو به‌رهه‌مه‌ش له دنیای ئه‌ده‌بدا وجودی خۆی سه‌لماندووه و به یه‌كێك له ئه‌دیبه گه‌وره و داهێنه‌ره‌كان داده‌نرێت. له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ئه‌زموونی نووسینی خۆی و بنه‌ماكان و ده‌ستپێكردنی نووسینی و رۆمانی پیدرۆ پارامۆ ده‌كات و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه رۆمانی پیدرۆ پارامۆ رۆمانێكی تایبه‌ت و ئاڵۆزه.
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
1 - 2
* له سه‌ره‌تاوه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ره‌وتی فۆرمه‌ڵه‌بوونت وه‌كو نووسه‌رێك قسه‌مان بۆ بكه‌یت؟
-راستت ده‌وێت ده‌ستنیشانكردنی خاڵێكی دیاریكراوی ده‌ستپێك بۆ ره‌وتی ئه‌م فۆرمه‌ڵه‌بوونه، ئیشێكی قورسه، چونكه فێربوونێكی ره‌سمی له ئارادا نه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر به رێكه‌وت بوو، یان به قسه‌یه‌كی باشتر، گه‌شه‌پێدانی تواناكانم زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاگه‌نده‌ی ئه‌و كتێبانه بوو كه به‌ده‌ستم ده‌گه‌یشتن. سیستمێكی دیاریكراوی نه‌بوو، له‌وانه‌یه گه‌ڕان بووبێت به دوای شتێكی سه‌رنجڕاكێشدا كه له هه‌مانكاتدا چه‌ند لایه‌نێكی مرۆڤایه‌تیشی هه‌بێت.
*ئایا كه‌م و زۆر له خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاگه‌نده‌ی ئه‌و كتێبانه‌دا كه ده‌تخوێندنه‌وه، به‌رهه‌می وا هه‌بوون كه گرنگی تایبه‌تیان هه‌بێت؟
-به‌ڵی، لاو بووم له‌ناو ئه‌و كتێبانه‌دا به‌رهه‌مه‌كانی رۆماننووسی نه‌رویجی "كنوت هامسون"م خوێندنه‌وه، له راستیدا به‌رهه‌مه‌كانیم قووت دا! كاتێ ئه‌م نووسه‌ره‌م كه‌شف كرد، چوارده پانزه ساڵ بووم، زۆر كاری تێ‌كردم، منی برده ئه‌و جیهانه‌وه كه هه‌تا ئه‌و رۆژگاره به‌لامه‌وه ئاشنا نه‌بوو. دنیایه‌كی ته‌مومژاوی، دنیای وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا. له هه‌مانكاتدا منی له‌و گۆڕه‌پانه رۆشنه ده‌رهێنا كه تیایدا ده‌ژیام. مه‌كسیك ئه‌م وڵاته دره‌وشاوه‌یه، به‌و رووناكییه زۆره‌وه. له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی حه‌زیان ده‌كرد له دنیایه‌كی ته‌مومژاوی و تاریكدا بۆ شتێك بگه‌ڕێن و لێی بكۆڵنه‌وه، سه‌رنجی منیان راكێشابێت. واته گه‌ڕان به دوای شتێك‌دا كه هێنده قورسیش نه‌بێت وه‌كو ئه‌و ژینگه‌یه‌ی من تیایدا ده‌ژیام. به‌م پێیه له‌ناو نووسه‌رانی باكووری ئه‌وروپادا، له راستیدا "كنوت هامسون" سه‌ره‌تای رێگاكه بوو، به‌ڵام ئیشه‌كه‌م له‌وێدا كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو سۆراغی نووسه‌رانی تری وڵاتانی تری ئه‌سكه‌نده‌ناڤیام كرد و به‌رهه‌مه‌كانیانم خوێنده‌وه، هه‌تا به هه‌موو نووسه‌ره دیاره‌كانی ئه‌و رۆژگاره ئاشنا بووم، نووسه‌رانی وه‌كو (بۆیرسین، ینس پیته‌ر یاكۆبسین، سیلما لاگرۆف). هه‌ڵبه‌ته له‌ناو ئه‌و نووسه‌رانه‌دا "هاڵدۆر لاكسنس" به‌لای منه‌وه كه‌شف یان دۆزینه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه بوو، دیاره پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌ربگرێت. به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسه‌رانه‌دا خۆم به هاوده‌رد ده‌زانی. به‌نیسبه‌ت دنیاكه‌ی لای خۆمه‌وه كه هه‌ندێك دڵڕه‌ق بوو، به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌رانه مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌تر یان به گوته‌یه‌كی باشتر گه‌شبینانه‌تریان ده‌خسته به‌رچاوم.
*لـــه‌گه‌ڵ ئــه‌ده‌بی مه‌كسیكدا به‌ینت چۆن بوو؟ بۆ نموونه رۆمانی "ئه‌مانه نزیكترن-ی مـــــاریانۆ ئـــه‌سـویلا، ئیسپانییه‌كـــــه‌ی "Los de abajo"، ئایا ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه‌ت خوێنده‌وه؟
-به‌ڵێ، ئه‌م رۆمانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له كاتی شۆڕشی مه‌كیسیكدا روویدا بوو، نه‌خشه‌یه‌كی گشتی خسته به‌رچاوم. من له رێگه‌ی رۆمانه‌وه ئاشنای مێژوو بووم. له‌وێوه فێربووم شۆڕشه‌كه چی بووه. ئه‌وه‌م به نیسب نه‌بوو خۆم به‌شداریی تێدا بكه‌م و ئه‌زموونی بكه‌م. دان به‌وه‌دا ده‌نێم ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر فه‌رامۆش كراون، كه له راستیدا ئه‌وانه سه‌رقافڵه‌ی رۆمانی مه‌كسیكین. بۆ نموونه نووسه‌رانی وه‌كو: (رافایل مونیوس، ماریانۆ ئه‌سویلا، مارتین لویس گوسمان، لۆپیزا یی فوینتس)، كه له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانیدا رۆمانی "ئۆردوگا-Campamento" پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه. له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی مونیوسدا رۆمانی "تۆپه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد بۆ چیمبا" بایه‌خێكی زۆری هه‌یه. هه‌روه‌ها رۆمانه مێژووییه‌كه‌ی "ده‌رباره‌ی سانتا ئانا" كه به‌شێوه‌یه‌كی توانجئامێز باسی ئه‌و كاره‌كته‌ره مێژووییه‌ی مه‌كسیك ده‌كات.
*پێش ئه‌وه‌ی ببیت به نووسه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی "یانیس-Yanez"ت خوێندبۆوه؟
-به‌ڵێ، رۆمانی "له‌سه‌ر قه‌راغی ئاو"م پێش نووسینی "پیدرۆ پارامۆ" خوێندبۆوه.
*ده‌كرێت روونی بكه‌یته‌وه چۆن شێوازی نووسینی پیدرۆ پارامۆت دۆزییه‌وه؟
-باشه، پێش هه‌ر شتێك، ده‌بوو به دوای شێواز یان ستایلی نووسینی رۆمانه‌كه‌دا بگه‌ڕێم. كاره‌كته‌ره‌كان و فه‌زاكه‌م هه‌بوو. شاره‌زای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وڵاتیش بووم، قۆناغی مناڵێم له‌وێ به‌سه‌ر برد و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و شوێنه‌م ده‌زانی و شاره‌زای بووم. به‌ڵام شێوازی ده‌ربڕینیانم نه‌ده‌دۆزییه‌وه. به‌م پێیه به ئاسانی هه‌وڵم دا ئه‌م ده‌قه به زمانێك بنووسم كه هه‌میشه له خه‌ڵكم بیستبوو، واته خه‌ڵكی گونده‌كه‌م. هه‌وڵی دیكه‌شم دابوو- هه‌وڵی جوانناسی- كه تیایدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، چونكه به‌ڕای خۆم ئه‌وه‌نده ئه‌كادیمی نه‌ده‌هاته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌م و زۆر ده‌سكرد ده‌هاته به‌رچاو. ئه‌و شێوازه له‌و ژینگه‌یه‌ی منی تێدا په‌روه‌رده ببووم، نامۆ دیاربوو. له ئه‌نجامدا ئه‌و شێوازه‌ی سه‌ره‌تا له چیرۆكه‌كانمدا و دواتر له رۆمانه‌كه‌مدا به‌كارم هێنا، له‌سه‌ر بنه‌مای زمانی خه‌ڵك بنیاتنراوه، واته ئه‌و زمانی دیالۆگه‌ی له گه‌وره‌كانم بیستبوو، هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی ئه‌مڕۆش له ئارادایه.
*هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن پیدرۆ پارامۆ رۆمانێكی تاریك و ته‌مومژاوییه. رای تۆ چییه؟
-باشه، به‌لای منیشه‌وه به هه‌مان شێوه‌یه، له راستیدا ئه‌م رۆمانه تاریكه یان ته‌مومژاوییه. به‌ڕای من خوێندنه‌وه‌ی هه‌روا ئاسان نییه. به‌تایبه‌تی هه‌وڵم دا هه‌ندێك لایه‌ن پێشنیاز بكه‌م، نه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌مه‌ڕوو، ویستم هه‌ر به‌شێك به‌ته‌واوی كۆتایی پێ بهێنم. گونده‌كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه‌یه. گوندێكی مردوو كه ته‌نیا رۆحیانه‌ته‌كان تیایدا نیشته‌جێن. هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان مردوون، ته‌نانه‌ت گێڕه‌ره‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌ش مردووه. به‌م پێیه له نێوان فه‌زا و كاتدا سنوورێك نییه. مردووه‌كان له كۆتی كات و فه‌زا رزگاریان بووه. نه له كاتدا ده‌جووڵێن و نه له شوێندا. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر وه‌كو چۆن ده‌رده‌كه‌ون، دیاریش نامێنن. باوه‌ڕ وایه له‌م دنیا شێواوه‌دا، ته‌نیا رۆحیانه‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خاك (ئه‌م بابه‌ته باوه‌ڕی خه‌ڵكه به‌گشتی)، رۆحیانه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانبارن و مردوون، زۆربه‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه. دووباره له گونده‌كه نیشته‌جێ ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه نه رۆحیانه‌ت بوون و نه بوونه‌وه‌ری زیندوو.
*پرسیارێكی دیكه به‌لامه‌وه گرنگه: ئه‌م رۆمانه خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌ی دنیایه‌كی مردووه، ئاماژه‌یه‌كی شاراوه‌شه بۆ مه‌كسیكێكی مردوو، یانی نه‌خشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده ره‌شبینانه‌یه كه نكۆڵی له پێشكه‌وتن ده‌كات به درێژایی مێژوو، ئێستا چۆن ده‌توانرێت شیكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌ها تاڵ په‌یوه‌ست بكرێت به روانگه‌ی خوان روڵفۆوه وه‌كو كه‌سێك؟
-باشه، له راستیدا نه له كورته‌چیرۆكه‌كانمدا و نه رۆمانی پیدرۆ پارامۆ دا، هه‌رگیز یاده‌وه‌ری ژیانی خۆمم به‌كارنه‌هێناوه، له‌م ده‌قه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ك لاپه‌ڕه‌ش نییه كه ده‌رباره‌ی خۆم یان خێزانه‌كه‌م بێت. من هه‌رگیز به شێوه‌ی راسته‌وخۆ ژیاننامه‌ی خۆم به‌كارناهێنم. له‌به‌ر هۆیه‌كی ساده، چونكه ئاشنایانم ئه‌و واقیعه‌م ناده‌نێ كه پێویستم پێیه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاره‌كته‌ره خه‌یاڵییه‌كان ئه‌و واقیعه‌م پێده‌به‌خشن.
سه‌رچاوه: morour.org