بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئێلبرۆرس کۆتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق.
لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناوی گەیشتن بە رێكەوتنێكی نیشتمانی و هەنگاونان بەئاڕاستەی سەقامگیری.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی یەكێتی كرد لەپێناوی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و وتی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و دەمانەوێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی و دڵخۆشكەر بگەین. وتیشی، بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتی ئێمەیە و بەهەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین.