یەکێتی بە کردار خزمەتی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات

07:23 - 2023-03-16
کوردستان
373 جار خوێندراوەتەوە

بەبڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، باخچەیەکی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڤاڵان محەمەد حەمەسەعید، سەرتیپ عەلی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەو هەڤاڵانی جێگران و کارگێڕانی مەڵبەند و بەڕێوەبەری گشتی پەرورەدەی هەڵەبجەو سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری ئیداری، دیاری سەرۆک بافڵ بۆ منداڵانی هەڵەبجە راگەیەنرا.

لەوتەیەکدا سەرتیپ عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدەر لەبەشداریکردن له کۆڕ و کۆبوونەوە و مەڕاسیمە نەتەوییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان،  بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەوڵدەدات بە کردار خزمەتی ئەو ناوجانە بکات کە کارەساتبارن قوربانیان داوە و بەپڕۆژەی خزمەتگوزاری بەشداری ئەو یادانە بکات.

وتیشی، ئەمڕۆ لە 35هەمین ساڵیادی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا وەک دەستپێکی ئەو بڕیارە و بە بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی یەکێتی، باخچەیەکی ساوایان بۆ منداڵانی هەڵەبجە دروستدەکرێت بەپێی ئەو ستاندەرەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دیاریکردوە و دەکرێتە دیاری بۆ منداڵانی هەڵەبجە و شانزەی سێی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و پێشکەشی منداڵانی ئەم شارە دەکرێت.


بابەتە پەیوەندیدارەکان