‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق دەکات

09:05 - 2023-03-16
کوردستان
187 جار خوێندراوەتەوە

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق.

لە دیدارێکدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا جەختیلێكرایەوە.

‏‎كێشە ناوخۆییەكانی هەرێم، پرسی پێشمەرگە و ناكۆكییەكانی حکومەتی هەرێم و عیراق تەوەرێکیتری گفتوگۆکان بوو و هەردوولا بەردەوامی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی چارەسەركردنی كێشەكان و رێكەوتنێكی نیشتمانی كرد و رایگەیاند، خزمەتكردنی گەلەكەمان ئەركی هەموومانە و دەبێت بە رۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین.



بابەتە پەیوەندیدارەکان