پەروەردەی عیراق پێدانی مۆڵەتی بۆ كردنەوەی خوێندنگەی تایبەتی راگرت

11:01 - 2023-03-18
عیراق
225 جار خوێندراوەتەوە


كەریم ئەلسەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاشكرایكرد،  پێدانی مۆڵەتی كردنەوەی خوێندنگە تایبەتەكانیان لە ناوخۆ و دەرەوە راگرتووە و پلانێكیان بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئێستا پەروەردە ئامادەكردووە.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق وتیشی، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی كاری خوێندگا تایبەتەكان، بە ئامانجی دەستنیشانكردنی كەموكورتییەكان و پێداچوونەوە بە پێدانی مۆڵەت بە خوێندنگە تایبەتەكان.

سەرچاوە:
جریدة الصباح

بابەتە پەیوەندیدارەکان