18 میدالی تۆفیق وەهبی بەگ، هێنرایەوە سلێمانی

12:50 - 2023-03-18
ئەدەب و هونەر
290 جار خوێندراوەتەوە

 بنەماڵەی زانای گەورەی كورد تۆفیق وەهبی بەگ سەرەتای ئەم هەفتەیە، بۆ یەكەمجار (18) میدالی رێزلێنان كە پێشكەش بە خودی تۆفیق بەگ كراوە، پێشكەش بە بنكەی ژین لە سلێمانی دەكەن.
هەر یەك لە رێناس حەسەن بابەكر و یاد هەڤاڵ جەمال وەكو بنەماڵەی تۆفیق وەهبی بەگ، لە هاتنەوەی ئەم‌جارەیاندا بۆ كوردستان، سەرجەمی ئەو میدالانەی لەگەڵ خۆیان هێنایەوە بۆ بنكەی ژین كە كاتی خۆی وەك خەڵات بەخشراون بە زانای گەورە تۆفیق وەهبی ‌بەگ كە ژمارەیان (18) دانەیە.
تۆفیق وەهبی بەگ، نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەدار و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی‌ كورد بوو. لەسەردەمی پاشایەتی لە عیراق لە چلەكان دوو جار بووە بە وەزیر، وەزیری ئابووری، دواتر وەزیری مەعاریف و بە درێژایی تەمەنی خۆی چەندین پۆست و پلەی هەبووە لە حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عیراق.
كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان