پیرۆزبایی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن بۆ یادی دەنگی گەلی کوردستان

03:35 - 2023-03-18
کوردستان
160 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ و برا كاك دڵبەند مستەفا، بەڕێوبەری گشتی دەنگی گەلی كوردستان (ئێزگەكە)

خوشك و برایانی دەنگی گەلی كوردستان

یادی (44) ساڵەی دەستپێكی پەخشی (ئێزگەكە)، ئێزگەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانتان لێ پیرۆز بێت. لە ئێوە و لە هەموو تێكۆشەرانی دێرینی ئەم كاروانە دوور و درێژەی تەمەنی هاوشانی تەمەنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانە، پیرۆز بێت، كاری ستافی نوێ درێژەپێدانی ئەم شانازییەی یەكێتی و میدیای كوردستانییە، بە تەكنیكی نوێ و هەناسەی گەنجانەوە. واتا هەمان پەیام، بەڵام بۆ سەردەمێكی نوێ.
ئومێد دەكەم پێكەوە لەگەڵ كەناڵەكانی تر بەشێك بن لە بەرنامەی پوختكردنەوە و ڕێكخستنەوەی راگەیاندنەكەمان كە هەندێكمان جێبەجێ كردووە و هێشتا ماویەتی. (44) جار پیرۆزتان بێت.

ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن

بابەتە پەیوەندیدارەکان