پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی دەنگی گەلی کوردستان

03:36 - 2023-03-18
کوردستان
268 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵان بەڕێوەبەر و راگەیاندنکاران و کارمەندانی دەنگی گەلی  کوردستان                                                                                         لە یادی 44 ساڵەی پەخشی ئێزگەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی گەرم لە ئێوەی ماندوونەناس و تێکۆشەرکە لە ماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا هەروەک هەڤاڵەکانی سەرەتا و پێش خۆتان شەو و رۆژتان خستۆتە سەر یەک بۆ بەردەوامی لە کارکردن و گەیاندنی هەواڵ و پڕۆگرامی  هەقبێژی و راستی بەگوێگرانی ئێزگەکە.
لە رابردوودا ئێزگەکە چەندین قۆناغی سەختی بڕیوە و سەرەتاکەی لە نێو کۆڕی خەبات و شۆڕشی بەرگریدا، شانبەشانی پێشمەرگە رادیۆ دەنگی پەیامی یەکێتی و چالاکییەکانی شۆڕشی نوێ و گشت گەلی کوردستان و لە قۆناغێکیشدا دەنگی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و لە راپەرینی ساڵی 1991ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیشدا داینەمۆی ئەو وەرچەرخانە و بەرەی کوردستانییش بووە، هەر لەو قۆناغانەدا دەنگی گەلی کوردستان بۆتە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری زۆربەى ئاژانس و کەناڵە جیهانییەکانیش.
بۆ کارکردنی ئێستای رادیۆ کە خاوەنی مێژوویەک لە هەگبەی پڕ  بەخشش و راستبێژی و هەستکردن بە لێپرسراوێتی نیشتمانی و نەتەوەییە، هیوادارین لەگەڵ کاروانی میدیایدا پەرەی زیاتر بەچۆنێتی کارکردنتان بدەن و هەنگاوەکانی گەشەپێدان و چاکسازی زیاتر بکەن، بەتایبەت لە رووی ئاراستە و تەکنیکی و هونەرییەوە تاکو لە پێشەنگی کەناڵەکاندا بۆ هەمیشە دەنگی گەلی کوردستان بن.                              لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان  بۆ دەخوازین.

مەکتەبی سیاسی                                                                                         یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان