پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ بۆ یادی دەنگی گەلی کوردستان

10:59 - 2023-03-19
کوردستان
192 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان

لە 44ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستاندا ، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان شانازی بە مێژووی درەوشاوەی دەنگی گەلی کوردستانەوە دەکات کە لە رۆژگاری سەختی خەباتدا وێستگەیەکی گرنگی جۆشدانەوەی گیانی کوردایەتی بوو و لە سەروەختی راپەڕینیشدا، بزووێنەری شۆڕشگێڕان بوو لەپێناوی بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازیدا.
هیوادارم هەڵگر و پارێزەری ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەبن و لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان، ئەرکەکانتان بەجێبهێنن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان