دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016 کرا

01:02 - 2023-03-19
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە


پەیجی رەسمی سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکات کە رۆژانی 1 تا 5ی حوزەیرانی 2016 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە لە ئەمڕۆوە سەردانی ھۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگرون بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

راشیگەیاندووە، نزیکەی 200 جووتیار ساڵی 2015 گەنمیان رادەست بە سایلۆکەیان کردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان، سایلۆی سلێمانی داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن تاکو بتوانین چەکی پارەکانیان رادەست بکەن.

سەرچاوە:
پەیجی رەسمی سایلۆی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان