کۆسرەت رەسوڵ سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

01:50 - 2023-03-19
کوردستان
486 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/3/2023 لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی کرد.

لە میانی سەردانەکەیدا کۆسرەت رەسوڵ عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کۆسرەت رەسوڵ باسی لە رۆڵی هێرۆخان وەک ژنێکی پێشمەرگەو تێکۆشەرو قارەمان کرد، کە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێکی بەرچاوی هەبووەو هەمیشە هاوکارو پشتیوانێکی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.


فۆتۆ: ئەحمەد نەجم

#کۆسرەت رەسوڵ عەلی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان