چەند ئەنجامێكی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی

10:52 - 2023-03-20
وەرزش
240 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی سلێمانی بەردەوامەو بڕیار وایە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتاییبێت.
لە رۆژی 13/3/2023 – ەوە سلێمانی ئامێزی بۆ پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی كردۆتەوە و وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 19/3 پاڵەوانێتییەكە كۆتاییبێت.
پاڵەوانێتییەكە لە هۆڵی داخراوی كۆڵێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت، 19 وڵات لەسەرجەم كیشوەرەكانەوە هاتوونەتە سلێمانی و بەشداریی تیادا دەكەن.
وەك لە راگەیاندنی یەكێتیی تۆپی سەرمێزی عیراقدا هاتووە، 19 وڵاتە بەشدارەكان بریتین لە (ئەمریكا، بەلجیكا، میسر، لوبنان، ئوردون، بەحرەین، سوید، عومان، سعودیە، ئێران، هۆنگ كۆنگ، هیندستان، قەتەر، عیراق، فەلەستین، یەمەن، سوریا، تایوان، ئۆزبەكستان)، پاڵەوانێتییەكە تایەبتە بە یاریزانانی تەمەن (11 ساڵ و 15 ساڵ و 17 ساڵ و 19 ساڵ) كوڕان و كچان، نزیكەی 170 كوڕو كچە یاریزانی ئەو وڵاتانە بەشداریی دەكەن.
پاڵەوانێتییەكە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی یەكێتیی نێو دەوڵەتی تۆپی سەرمێزە و بە هاریكاری یەكێتیی تۆپی سەرمێزی عیراق یارییەكانی دەستیپێكردووە و جێگری سەرۆكی یەكێتیی نێوەدەوڵەتی تۆپی سەرمێز ئامادەی پاڵەوانێتییەكە بووە.
ئەمانەی خوارەوە چەند ئەنجامێكی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەیە:
کچان؛ تەمەن 11 ساڵ كەمتر-
*ئادرینا خەیام- ئێران، پلەی یەكەم.
*ئەسمەر نەسیر-ئێران، پلەی دووەم.
کچان، تەمەن  13 ساڵ كەمتر
*سانا ئاشنایل-ئێران،پلەی یەكەم.
*ئادرینا خەیام-ئێران، پلەی دووەم.
کچان، تەمەن 17 ساڵ كەمتر
*پینگ یو هان-تایوان، پلەی یەكەم.
*و جیا شین-تایوان، پلەی دووەم.
جوتی كوڕان و كچان تەمەن 15 ساڵ
*عەبدولرەحمان، حور فوئاد-پاكستان، پلەی یەكەم.
*حەیدەر مینادی،نەسمە حەمید-عیراق، پلەی دووەم.
جوتی كوڕان و كچان تەمەن 19 ساڵ
*ئەنوەر حەمید، سەجا مەجید-عیراق، پلەی یەكەم.
*عەباس جەبار، زەهرا تاهیر-عیراق، پلەی دووەم.
تەمەنی کەمتر لە 19 ساڵ-كچان
*فاتیمە یارسیراجی-ئێران، پلەی یەكەم.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان