قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەم مانگەدا پێویستە ئیلهام لە ماناکانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
هاتنی مانگی ڕەمەزان لە گشت موسوڵمانانی دونیا بەگشتی و کوردستان بە تایبەت پیرۆز دەکەم.
لەم مانگە پیرۆزەدا پێویستە ئیلهام لە ماناکانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەرگرین بۆ سەرجەم کایەکانی تری ژیان.
دەسپێکی ئەم مانگە بە دەرفەت دەزانم بۆ جەختکردنەوە لە ئەرکی حکومەت بە چاودێری کردنی نرخی کاڵاو بازاڕەکان و تەندروستی خۆراک، لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بەهیواین ئەم ڕەمەزانە لە کەشێکی پڕ لە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی و تەبایی دا بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
سەرچاوە:
ئەکاونتی قوباد تاڵەبانی