هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی جیهان، عیراق و گەلی كوردستان پیرۆز دەكەم.
هیوادارم رەمەزانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ كوردستانە خۆشەویستەكەمان و لەخوای گەورە داواكارم نزا و پاڕانەوەی هەموو لایەك قبووڵ بكات.
ئومێدەوارم هەموان پێكەوە بە بیركردنەوەیەكی كوردانە و نیشتمانیانەوە كار بۆ سەقامگیریی كوردستان و ژیانی هاووڵاتیانمان بكەین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیاد بنێین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان