پەیامی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بۆ مانگی رەمەزان

11:17 - 2023-03-22
کوردستان
256 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەم.
مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی ئاشتبوونەوە و پاکردنەوەی رۆح و دڵ و دەروونی مرۆڤەکانە، هیوادارم ئەو گیانی تەبایی و لێبووردەییەی کە لە نێوان گشت پێکهاتە ئاینی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتیی و ئاوەدانی زیاتر لە پێناو بەرەو پێشچوونی سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکەمان.
لە یەزدان داواکارم نوێژ و رۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قبووڵ بکات و ئەم مانگە پیرۆزەمان بۆ بکات بە مایەی خێر و خۆشی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان