پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات

10:50 - 2023-03-23
وەرزش
255 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/3 پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە دوایارییەکانی یۆرۆی 2024 – ئەڵمانیا دەستپێدەکات ویەکەمین هەفتەی یارییاکانی ئەم پاڵاوتنە بەڕێوە دەچێت، یارییەکانی ئەم هەفتەیەی پاڵاوتن رۆژانە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبن، هەر هەڵبژاردەیەک لە هەڵبژاردە بەشدارەکان دوو یاریی دەکات، دیارە یارییەکان زۆرن، بەڵام ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو یارییانەن کە ئەمڕۆ پێنچشەممە و سبەی و رۆژێ شەممەی ئایندە دەکرێن؛
پێنجشەممە 23/3
*دانیمارک × فینلەندا-گروپی هەشتەم (سەعات 10:45 ی شەو).
*ئیتاڵیا × ئینگلتەرا-گروپی سێیەم (سەعات 10:45 ی شەو).
*پۆرتوگال × لیختینشتاین-گروپی دەیەم (سەعات 10:45 ی شەو).
هەینی 24/3
*فەرەنسا × هۆڵەندا-گروپی دووەم (سەعات 10:45 ی شەو).
*چیک × پۆڵەندا-گروپی پێنجەمەم (سەعات 10:45 ی شەو).
*سوید × بەلجیکا-گروپی شەشەم (سەعات 10:45 ی شەو).
شەممە 25/3
*سکۆتلەندا × قوبروس-گروپی یەکەم (سەعات ٥ ی عەسر).
*ئیسپانیا × نەرویج-گروپی یەکەم (سەعات 10:45 ی شەو).
*کرواتیا × وێڵز-گروپی چوارەم (سەعات 10:45 ی شەو).

بابەتە پەیوەندیدارەکان