ریال مەدرید بەنیازە گرێبەستێكی مێژوویی لەگەڵ هالاند ئیمزا بكات

01:51 - 2023-03-23
وەرزش
265 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاند، ئیرلینگ هالاند ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە هاوینی ساڵی 2024 لە پێشینەی كارەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیدایە بۆ ئەوەی سەركردایەتی هێرشەكانی یانەكەی بكات.
رۆژنامە ئیسپانییەكە ئاشكرایكردووە، یانەی ریال مەدرید بودجەیەكی لە نێوان 220 بۆ 240 ملیۆن یۆرۆ ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئیرلینگ هالاند لە مانچستەر سیتییەوە بگوازێتەوە بۆ ناو ریزەكانی. بەوەش هالاند دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دا.

سەرچاوە:
kooora

بابەتە پەیوەندیدارەکان