بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی پردی ئەڵوەن لە خانەقین نۆژەن دەکرێتەوە

07:55 - 2023-03-23
کوردستان
189 جار خوێندراوەتەوە

سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، پردی ئەڵوەن بە یەکێک لە پردە دێرینەکانی عیراق دادنرێت و لە لیستی شوێنەوارەکانی عیراقدا تۆمارکراوە 
، هەوڵماندا رەزامەندی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراق وەربگرین بۆ نۆژەنکردنەوەی.

سوزان مەنسور راشیگەیاندووە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پردی دێرینی ئەڵوەن خراوەتە ناو پڕۆژەکانی پارێزگای دیالە بۆ ساڵی 2023.

سەرچاوە:
ئەکاونتی سۆزان مەنسور

بابەتە پەیوەندیدارەکان