كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگەی خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.
خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگە پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.
لە خوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان