ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری دیوان، كه ژماره (22)یه‌تی، به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بی و ده‌ق و دۆسێی تایبه‌ت كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌م ژماره‌یه‌دا، دیارترین بابه‌ت كه بڵاوبوونه‌ته‌وه ئه‌مانه‌ن: د‌وسێیه‌كی تایبه‌ت به ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، شێوازی شیعری جه‌لالی میرزا كه‌ریم، دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل، ئه‌حمه‌د خواجه له هه‌ولێر چی دیت؟، چۆن بۆ یه‌كه‌مجار عاره‌ب عوسمانت كرده گۆرانیبێژ؟.
دیوان، گۆڤارێكی مانگانه‌یه، ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك ده‌ریده‌كات.