راپۆرتی/ ئەسرین محەمەد
لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی لیژنه هاوبەشەکانی قائیمقامیەت به‌رده‌وامه بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و چاودێریكردنی دوكان و بازاڕ و پشكنینی ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگانه‌كان و دوکاندارانەوە به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
رۆژانە لیژنە هاوبەشەکان دەست دەگرن بەسەر جۆرەها خواردنی بەسەرچوو و خراپ بوو، پیس و بێ کوالێتی، ئامادەکراو بەبێ مەرجی تەندروستی، دەیان شوێن سزا دەدەن و دادەخەن و ئاگادار دەکەنەوە، بەڵام هێشتا کۆتایی نایەت و بەردەوامە.
لە مانگی رەمەزاندا هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی لیژنەکان زیاتر بووە و دەستگرتن بەسەر خواردنە خراپ بوو و بێ کوالێتییەکانیش زیاتر بووە.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، هه‌ڵمه‌تی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان به‌رده‌وامه و سه‌رجه‌م بازاڕ و كۆگا و دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئەنجامی بەشێک لە پشکنینەکان
ئەمە بەشێکە لە ئەنجامی گەڕانی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی تەنها لە ماوەی پێنج رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا.
* بەهۆی خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی بۆ خواردن لە کۆگای چەرەساتی یاسین دەست بەسەر زیاتر لە (400) کیلۆگرام نانەقەیسی خراپ بوودا گیرا.
* بەهۆی کارنەکردن بە رێنماییە تەندروستییەکان لیژنە هاوبەشەکان شاورمە و پیتزای (مستەر شاورمە)یان لە بەکرەجۆ داخست، پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە و خواردنی رۆژانی پێشتری فرۆشتووە.
* لیژنە هاوبەشەکان لە هه‌ڵمه‌تێکدا زیاتر لە (187) شوێنیان بەسەرکردووەتەوە لەو ژمارەیە (12) پسوڵه‌ی سەرپێچی و (19) پسووڵەی ئاگادارکردنەوە تۆماركراوه، کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی زیاتر له (200) كیلۆگرام شیرینی و بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی هاورده‌كراوی خراپ بوو له‌گه‌ڵ بڕێك شیرمه‌نی خراپ بوو كه خاوه‌نه‌كانیان به‌نیاز بوون به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
* لە هەڵمەتێکدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر میوەی جۆراوجۆری خراپ بوودا گیرا کە لەلایەن دەستگێڕەکانی شەقامی مەولەوییەوە بەسەر هاووڵاتیاندا ساغکراونەتەوە.
* لە هەڵمەتێکی تردا لیژنەی عەلوە بەهۆی خراپی و نەشیاوی بۆخواردن، دەستی بەسەر بڕی (500) کیلۆگرام زەنجەبیل و (300) کیلۆگرام شلکی خراپ بوودا گرت کە خاوەنەکانیان بەنیازبوون لەبازاڕەکاندا ساغیانبکەنەوە.
* لە هەڵمەتی لیژنەکانی قایمقامیەتدا بۆ بازاڕ و چێشتخانە و کارگەکانی شیرینی، بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی کارگەی شیرینی پەسەند لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی داخرا.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەڵێت، به‌داخه‌وه به‌شێك له دوكاندار و بازرگانه‌كان، مانگی ره‌مه‌زان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی خراپ بوون یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان نزیك به‌سه‌رچوونه، هه‌وڵده‌ده‌ن له رێگه‌ی عه‌ره‌بانه و ده‌ستگێڕه‌كانه‌وه (به‌ناوی) نرخێكی كه‌متر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكه‌نه‌وه.
وتیشی، له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون له هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی تۆمار بكرێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێردراون له هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی تۆمار بكرێت، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه
نیگەرانی هاووڵاتیان
هاووڵاتیان نیگەرانن لە دۆخی خواردن و خواردنەوەکان و نازانن بۆ خواردنێکی تەندروست روو بکەنە کوێ؟
هاووڵاتی سەیران ئەحمەد دەڵێت، بەڕاستی شۆک بووین ئەوە چ ویژدانێکە ئەو خاوەن دوکان و فاست فوود و دروستکردنی شەربەت و شیرینییانە هەیانە؟ ئێمەی هاووڵاتی قەینا بەس چۆن دڵیان یەت ئەو پارە حەرامە دەرخواردی مناڵ و خێزانیان بدەن، بەڕاستی ویژدان نەماوە.
بیلال کەریم دەڵێت، قەت حەزم لە خواردنی دەرەوە نەبووە تەنانەت هی راقیترین چێشتخانەکان و ناشیخۆم، چونکە کەس بە دڵسۆزی ئیشی خۆی ناکات.
دانەر عەبدوڵڵا دەڵێت، فرۆشتنی ئەو هەموو خواردنە پیس و بێ کوالێتییە خەتای هاووڵاتیشی تێدایە رۆژانە لیژنەکانی قایمقامیەت بڵاویدەکەنەوە کوێ خواردنی خراپ و بەسەرچوو دەفرۆشن و رۆژی دواتر بەرناکەوێت لەبەر خەڵک دەچنەوە شتی لێ دەکڕن، دەبێت هاووڵاتی سزایان بدات و ئیتر شتیان لێ نەکڕێت.
سەردار جەمال دەڵێت، پێویستە سزاکان قورس بکرێن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن ببنە پەند بۆ ئەوانی تر و نەتوانن دووبارەی بکەنەوە.
هەوڵەکان بەردەوامن
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ ماوەی 10 رۆژ كەمپینی پاراستنی سلێمانی لە خۆراكی ناتەندروست دەستپێكرد.
خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، كەمپینەکە بە بەشداری 320 كارمەندی تەندروستی، كارگێڕی، كارمەندانی تاقیگەی ئاو و خۆراك بەڕێوەدەچێت و رۆژانە تیمەكان هەڵمەتی پشكنین و بەدواداچوون دەکەن نموونەی خۆراك و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەكان وەردەگیرێت بە مەبەستی پشكنینی تاقیگەیی (كیمیایی و بەكترلۆجی.)
بەپێی پلانی كەمپینەكە تیمەكان سەردانی چوار هەزار شوێنی خواردن و خواردنەوەی جیاجیایان کرد و 500 نموونەی خۆراک و ئاوی شوێنەکانیان وەرگرتووە بۆ دڵنیابوونەوە لە پاک‌وخاوێنی و تەندروست بوونی خواردن و خواردنەوەکان، هەروەها تیمەکان سەردانی 1500 شوێنی جیاوازیان کردووە لە كارگەكانی ئامادەكردنی خۆراك و خواردنەوە و هۆتێل و یانەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و مەلەوانگە و پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و پەیمانگا و زانكۆكانیان کردووە بە مەبەستی هۆشیارکردنەوە.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەت داوا له سه‌رجه‌م خاوه‌ن و كارمه‌ندی شوێنه‌كان ده‌كات، پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ناچارنه‌بن رێكاره یاساییه‌كانیان به‌رامبه‌ر بگرنه‌به‌ر، هه‌روه‌ها داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.