ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
عیراق زیاتر له 145 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گی هه‌یه و یه‌كێكه له خاوه‌ن نه‌وته گه‌وره‌كان، ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێكی تایبه‌ت به وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتیشه، به‌ڵام ئه‌و پێگه ئابوورییه گه‌وره‌یه نه‌بۆته هۆی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانی عیراق و تا ئێستاش كه به‌هاری 2023یه، رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری تیایدا به‌رزه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و ستراتیجی حكومه‌تی عیراق له ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وتدا، چونكه عیراق رۆژانه چه‌ندین ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه چه‌ندین ملیار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌و پاره‌یه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری ده‌چێت بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن و خه‌رجی رۆژانه، ئه‌وه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌وێته ژێر ره‌حمه‌تی هه‌ڵكشان و داكشانی نرخی نه‌وتەوە له بازاڕەکانی جیهانیدا.
عیراق له نێوان ساڵه‌كانی 2015 تا 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی به شێوه‌ی میانجین رۆژانه سێ ملیۆن و 615 هه‌زار به‌رمیل بووه، به‌و پێیه‌ش داهاته‌كه‌ی به دۆلار به شێوه‌ی میانجین بۆ هه‌مان ماوه 69 ملیار و 522 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ژمارانه دواتر له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عیراق ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وت بڕبڕه‌پشتی سه‌رچاوه‌ی داهاته بۆ دابینكردنی بودجه‌ی گشتی، هۆكاره‌كه‌شی زۆر روونه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی نه‌وت له پێكهێنانی بودجه‌كه‌یدا %84.65 و زۆر به‌رزتره له رێژه‌ی به‌شداریی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات كه به هه‌موویان %15.35یان به‌رده‌كه‌وێت له پێكهێنانی داهات و بودجه‌دا.
دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست نییه
له‌و بڕه داهاته‌ی ئاماژه‌ی پێكرا، ده‌بێ چه‌ندی بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن و خه‌رجی گشتی به‌كار بێت و چه‌ندیشی بۆ وه‌به‌رهێنان؟ ئه‌وه‌ش له خشته‌كانی یاسای بودجه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا به روونی دیاره، به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكه دروستكراوه، داهاتی نه‌وت له ماوه‌ی نێوان ساڵه‌كانی 2015 تا 2021 رێژه‌ی %66.34ی خه‌رجی گشتی حكومه‌تی عیراقی دابین كردووه، ئه‌م رێژه‌یه زۆر زۆره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به هه‌موو داهاته‌كانی دیكه‌ی جیا له نه‌وت به رێژه‌ی %15.35ی خه‌رجی گشتییان دابین كردووه، هه‌ربۆیه ده‌بینین له خشته و دیاگرامه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ردووكیاندا، هه‌ردوو هێڵی داهاتی نه‌وت و خه‌رجی گشتی زۆر نزیكن له یه‌كه‌وه و هاوته‌ریبیشن.
له زانستی ئابووریدا هاوته‌ریبوونی هه‌ردوو هێڵی داهاتی نه‌وت و خه‌رجی گشتی، دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت جێگیر نییه و نرخه‌كه‌ی به‌رده‌وام زیاد و كه‌م ده‌كات و زیاتر پابه‌نده به بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌وڵه‌تی عیراقیش له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به رێكخراوی ئۆپیكه‌وه، ناتوانێ به ئاسانی بڕی به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌م و زۆر بكات، چونكه رێكخراوه‌كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی نرخی نه‌وت رابگرێت.
ئاراسته‌كردنی داهات
لێره‌دا جێگیرنه‌بوونی نرخی نه‌وت كێشه‌ی گه‌وره له ئاراسته‌كردنی داهاتی نه‌وتدا دروست ده‌كات، چونكه سیاسه‌ت و ستراتیژی حكومه‌ت ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كات، داخۆ داهاتی نه‌وت به‌ره‌و كه‌رتی به‌كاربردن و خه‌رجی ئاراسته ده‌كرێت، یان به‌ره‌و وه‌به‌رهێنان؟ كاتێك ده‌بینین هێڵی خه‌رجی به‌كاربردن له خشته‌كاندا به هێڵی داهاتی نه‌وته‌وه نووساوه و له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتی نه‌وتدا ئه‌میش زیاد ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێكیشدا ئه‌میش داده‌به‌زێت، ئه‌وه پێی ده‌وترێ خۆكوژیی ئابووری، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئابووری عیراقدا نه‌وت بنه‌مایه، بنه‌مای ئابووریش نابێ بفرۆشرێت بۆ به‌كارهێنان، هۆكارێكی دیكه‌ش به‌رزیی و نزمی نرخی نه‌وته، داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ نرخی نه‌وتدا كێشه‌ی نییه و نه‌رمه له‌گه‌ڵیدا، به ئاسانی له‌گه‌ڵیدا به‌رز و نزم ده‌كات، به‌ڵام خه‌رجی به‌كاربردن نه‌رم نییه به‌رامبه‌ر به دابه‌زینی نرخی نه‌وت، وه‌ك له ساڵی 2021دا زۆر به زه‌قی ده‌ركه‌وت و ئه‌وه بوو داهاتی نه‌وت زۆر كه‌می كرد، به‌ڵام خه‌رجی به‌كاربردن هیچ كه‌می نه‌كرد.
داهاتی نه‌وت و وه‌به‌رهێنان
بۆ هه‌ر وڵاتێك ئابووری و داهاته‌كه‌ی پشت به نه‌وت ببه‌ستێ، بودجه و خه‌رجی وه‌به‌رهێنانی زۆر لاوازه و به ئاسانی ده‌بێته قوربانی، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێكی نرخی نه‌وتدا، داهاتی ئه‌و وڵاته له نه‌وت كه‌م ده‌كات، هه‌ر كه داهاتی نه‌وتیش كه‌می كرد، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی گشتی به‌كاربردن دابین بكات، له خه‌رجی وه‌به‌رهێنان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كیش له بودجه و خه‌رجی وه‌به‌رهێناندا به‌شێك له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌و ساڵه ده‌وه‌ستێ و گرفتی ئابووری بۆ وڵات دروست ده‌كات.
هه‌نگاوی پێویست
ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه وایان كردووه، عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وته و سامانێكی سروشتی زۆری له نه‌وت و غاز هه‌یه، به‌ڵام له رووی ئابوورییه‌وه كێشه و كه‌موكووڕیی زۆری هه‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكووڕییه‌كانیش پێویسته عیراق چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بنێت، له‌وانه:
پێویسته حكومه‌تی عیراق كارێكی وا بكات كه داهاتی گشتی و خه‌رجیی گشتی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی داهات رێكبخاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ریی تاكه داهات كه داهاتی نه‌وته ده‌رباز ببێت. هه‌روه‌ها پێویسته خه‌رجی به‌كاربردن شانبه‌شانی داهاته جۆراوجۆره‌كان بڕوات نه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌وت، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه خه‌رجی وه‌به‌رهێنان نزیك و هاوته‌ریب بێت به داهاتی نه‌وت، بۆئه‌وه‌ی سامانی نه‌وت بخرێته خزمه‌تی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانه‌وه، به‌وه‌ش له توانایدا ده‌بێت خزمه‌تی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه و گه‌شه‌ی ئابووری بكات، جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م پێویستی به په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابوورییە بۆئه‌وه‌ی وڵات له داهاتدا به ته‌نیا پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه: شبكة النبأ المعلوماتیة