ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی چین سنوورەكانی تایوان دەبەزێنن

12:55 - 2023-04-01
جیهان
344 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی تایوان ئاشكرایكرد، 10 فڕۆكەی جەنگی چین گەرووی  تایوانیان بەزاندووە، بەڵام تایوان فڕۆكەی ناردووە بۆ ئاگاداركردنەوەی فڕۆكە چینییەكان و جگە لەوەش بە سیستەمی مووشەكی چاودێری فڕۆكەكانی چین كراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە چین تایوان بەبەشێك لە خاكەكەی خۆی دەزانێت و بەڕێوەبەری (سی ئای ئەی) ئاشكرایكردووە "شی جین پینگ" سەرۆكی چین فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە تاكو ساڵی 2027 ئامادە بن بۆ هێرشكردنەسەر تایوان.

سەرچاوە: المعولمة

#تایوان

بابەتە پەیوەندیدارەکان